ئێرانییەکان بۆ کاکە حەمە: لێکۆڵینەوە لەهێرشەکەی سۆران دەکەین

-
سکرتێری پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان سەربارەت بە
هێرشە موشەکییەکەی سەر هێزی پێشمەرگە بە ئێرانەوە کردوە و ئەوانیش
پێیانوتووە “رێگا نادەین جارێکی تر هێرشبکرێتەوە سەر پێشمەرگە و لێکۆڵینەوەش لەهێرشەکەی سۆران دەکەین”.
لەمبارەیەوە مەلا لوقمان پێنجوێنی، بەرپرسی یەکانی
پارتی سۆسیالست بڵاویکردەوە “پەیامێکی کاکە حەمەی لەسەرهێرشە موشەکیەکەی سەر
بارەگای فیرقەی 7 دەڤەری یەکی پێشمەرگە گەیاندوەتە ئێرانیەکان، لەوەڵامدا وتویانە ئێمە سەرمان لەو كارە سوڕماوەو لێكۆڵینەوەی
لەسەر دەكەین و هەڵەیەكی گەورە كراوە بەدواچونی جیدی لەسەر دەكەین”.
ئەوەشی خستوەتە ڕووئێرانییەکان پێیانووتوە، “بەڵێن ئەدەین ڕێگا نادەین هێرشی هاوشێوە
دوبارە بێتەوە” و ڕایانگەیاند “هەرێمی كوردستان ەكانیان باشە لەگەڵ
ئێمە و خەڵكی كوردستان دۆستێكی دێرینی ئێمەن، بۆیە بڕیارمان داوە هەڵەكە هەرچۆن و
هەركەس كردبێتی لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكەین”.
بەرەبەیانیی سێشەممە، 24ـی ئاداری 2026، لە دوو هێرشی جیاوازدا،
بە شەش موشەکی بالیستیی ئێرانی، هێرش کرایە سەر بارەگایەکی فیرقەی حەوتی پیادەی دەڤەری
یەک و هێزێکی فیرقەی پێنجی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران. لە ئەنجامی هێرشەکاندا،
شەش پێشمەرگە شەهید و 30ـی دیکەش بریندار بوون.















Post Comment