ئیفلیجبوونی سیاسەت و دۆگمابوونی تاك

ئیفلیجبوونی سیاسەت و دۆگمابوونی تاك

جار بینراوە: (1.3K)

پۆختەی ئەم نووسینەم، بەسەرهاتی رۆژنامەنووسێکی بەلجیکی دەیگێڕتەوە، کاتێك کە نازیەکان بەلجیکایان داگیرکرد لە جەنگی دووهەمدا ، رۆژێك بەرپرسی هەواڵگری هێزەکانی ناوخۆ داوا لە رۆژنامەنووسێک دەکات ڕاپۆرتێکی بۆ ئامادە بکات لە بەرامبەر هەندێ فڕەنکی بەلجیکی بۆ بەرژەوەندی خۆی. ناوەرۆکی ڕاپۆرتەکە دەیەوێ باس لە مرۆڤدۆستی ئەفسەرەکە بکات لە دۆخی جەنگدا . بەتایبەتی یارمەتیدانی خانەی بە ساڵاچووەکانی شاری بروکسلی پایتەختی بەلجیکا لە بێ نانی و قاتوقڕیدا دەیەوێ بکرێتە سەردێرێ هەواڵەکان.

رۆژنامەنووسەکە دەپرسێ؟ دەڵێ تۆ کارت بەو ڕاپۆرتە چیە دەڵێ خەڵکی ئێمە دۆگمان بەشێکی زۆری خەڵکی شارەکەم دەزانن من هاوکاری نازیەکانم کردوە بۆ مەبەستی داگیرکردنی بەلجیکا لە دوای ئازادکردنی بەلجیکا .دەمەوێ ببمە سمبوڵی ئازادی، رۆژنامەنووسەکە دەڵی ئەی ڕابووردووت؟ ئەفسەرەکە دەڵی من خۆم کۆمەلگاکە دەناسم کە چەند کورتبینن لە جێگای سزادانم دەبمە سمبوڵی ئازادی و کاری خێرخوازی مرۆڤدۆستی .

مەقسەدی کەلام ئەم جۆرە مۆدیلە لەناو کۆمەڵگا ئێمەدا زۆرە. وە پانتاییەکی گەورەیی هەیە، لەناو هێزە سیاسیەکانی دا ، بەتایبەتی لەناو فیگەرە سیاسیەکانی کۆمەڵگای کوردیدا. هەندێکیان لە ژێر تایتڵی بانگخوازی وئایدۆلۆژیای دین و بەکارهێنانی تێکستە دینەکان بۆ بە دۆگماکردنی کۆمەڵگاکە خەریکی ئەم کارەن، وە تا ئەندازەیەکی زۆر باش کاریگەری نەرێنیان داناوە لەسەر لاوازکردنی تێفکرینی کۆمەڵگای کوردی وە توانای هێزی بیرکردنەوەیکۆمەڵگای کوردیان کوشتوە.

بەدەر لەو دیوە تاریکەی کە ئێستای کۆمەڵگای کوردی تێکەوتووە ،خەونێکی گەورەیە هەیە بەڵام لە واقیعدا خەونەکە بچووکە توانای تێپەڕاندی دۆگماکانی ناو کۆمەڵگای کوردی نیە، چونکە ئەو چوارچێوەیەی کە پێویستە بۆ چارەسەردروست بکرێت ئەگەری نیە . کە بریتیە لە پەیمانیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان گشت پێکهاتەکانی کۆمەڵگاو هێزە سیاسیەکانیدا. بەڵام لە واقیعدا تیۆریزە ئەو پەیمانە کۆمەڵایەتیە ناکرێت.

چونکە جومگە ەکانی ئەو دۆگمابوونە بەشێکە لە کەلتوور سیاسی ڕۆشنبیری ئێمە لە ئێستادا. مۆتیڤی بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە پێویستیمان بە دروستکردنی روحیەتیەکی ڕەخنەگرانە هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم واقیع داخراوە. بەتایبەتی بزوتنەوەیەکی کۆمەلایەتی، بە دیدگایەکی جیاواز لەسەر هەموو ئاستەکانی کۆمەڵگا . کەبتوانێ هەڵگری ئایدیالیەکی ڕوون و راستگۆیانە بێت بۆ سەرلەنوێ هەڵسانەوەی کۆمەڵگای کوردی لەسەر هەموو کاییە جیاوازەکان .

08/12/2025

ەکانی تری نوسەر

ئەستێرەکان

بابەتى تر

👤
Live: 65 Today: 208 📊 Click Here