ئۆجه‌لان نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆك و كه‌سایه‌تییه‌كانی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی سوریا ده‌نێرێت

ئۆجه‌لان نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆك و كه‌سایه‌تییه‌كانی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی سوریا ده‌نێرێت

جار بینراوە: (1.6K)

-
عهبدوڵا ئۆجهلان، رێبهری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه) نامهیهك بۆ سهرۆك و كهسایهتییه دیارهكانی هۆزه عهرهبهكان له سوریا دهنێرێت و بڕیاره بهمزوانه بگهیهنرێته دهستیان و ناوهڕۆكهی ئاشكرا بكرێت.

ئاژانسی هاوارنیوز له زاری فهرزهنده مونزیر ئهندامی دهستهی دهستپێشخهری سوریا بۆ ئازادی عهبدوڵا ئۆجهلان بڵاویكردهوه كه “عهبدوڵا ئۆجهلان نامهیهكی بۆ كهسایهتییه دیار و سهرۆك هۆزهكانی عهرهب له سوریا ناردووه”.

فهرزهنده مونزیر دهڵێت: “ئێستا نامهكه گهیشتوهته دهستپێشخهری سوریا بۆ ئازادی رێبهر ئۆجالان و بڕیاره بهم زوانه بیگهیهنێته كهسایهتییه دیارهكان و سهرۆكی هۆزهكان و به رای گشتی رابگهیهنێت”.

به وتهی فهرزهنده مونزیر دوای گهیشتنی نامهكه به كهسایهتییهكانی سوریا، ناوهڕۆكهكهی بۆ رای گشتی ئاشكرا دهكرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 27 Today: 78 📊 Click Here