ئه‌نجوومه‌نی گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه‌: به‌رگری ده‌كه‌ین

ئه‌نجوومه‌نی گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه‌: به‌رگری ده‌كه‌ین

جار بینراوە: (1.1K)

– 

ئهنجوومهنی گهڕهكه كوردیهكانی شاری حهلهبی سوریا “شێخ مهقسوود و ئهشرهفییه” ئاشكرایان كرد كه چۆڵكردنی گهڕهكهكان رهتدهكهنهوه، دهشڵێن: “بڕیارمان داوه بمێنینهوه و بهرگری بكهین”.

ئهنجوومهنی گهڕهكهكانی شێخ مهقسود و ئهشرهفیه له راگهیهندراوێكدا ئاماژهیان بهوهدا كه “له 6ی ئهم مانگهوه گهڕهكهكانمان رووبهڕووی بۆردوومانی تووندی چهكی قورس بوونهتهوه كه تێیدا ناوهنده مهدهنییهكانی وهك مزگهوت، قوتابخانه و نهخۆشخانهكان كراونهته ئامانج”.

ئاماژهی بهوهشكردووه كه “ئهم هێرشانه به مهبهستی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچهكه و ناچاركردنی خهڵك به كۆچبهری ئهنجام دهدرێن، كه ئهوهش به پێشێلكردنێكی روونی رێككهوتنامهكانی پێشوو دهژمێردرێت”.

 ئهنجومهنهكه دهڵێت: “حكومهتی كاتیی شام به پاڵپشتی دهوڵهتی توركیا و گرووپه چهكدارهكان گوشار بۆ خۆبهدهستهوهدانی هێزهكانی ئاسایش و خهڵكی ناوچهكه دههێنێت”. 

دهشڵێت: “به تووندی سهركۆنهی بێدهنگیی هێزه نێودهوڵهتییهكان دهكهین كه وهك گهرهنتیكاری رێككهوتنامهكان چاودێر بوون”.
 
باسی لهوهشكردووه كه “بههۆی بۆردوومانهوه نهخۆشخانهی (خالید فهجر) بهتهواوی لهكار كهوتووه و دهیان بریندار كه زۆربهیان ژن و منداڵن، بێ چارهسهر ماونهتهوه. گهڕهكهكان بههۆی گهمارۆ و سهرماوه له قهیرانێكی مرۆیی قورسدان”.
 
ئهو ئهنجومهنه راشیگهیاندووه كه “بههۆی نهبوونی متمانه به حكومهتی نوێی شام و ئهو كۆمهڵكوژییانهی ئهنجام دراون، ئاماده نین ئاسایشی گهڕهكهكانیان رادهست بكهین”.

بابەتى تر

👤
Live: 72 Today: 229 📊 Click Here