ئه‌مه‌ل جه‌لال: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ كاركردن بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی ژێرخانی گه‌شتیاری سلێمانی‌

ئه‌مه‌ل جه‌لال: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ كاركردن بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی ژێرخانی گه‌شتیاری سلێمانی‌

جار بینراوە: (1.7K)


سهرۆكی دهستهی گهشتوگوزاری ههرێمی كوردستان جهخت لهوه دهكاتهوه كه سلێمانی شوێنی پێكهوه ژیان و جوانیهكانه، راشیگهیاند كه بهردهوام دهبن له كاركردن بۆ زیاتر پهرهپێدانی ژێرخانی گهشتیاری سلێمانی و ناسینی شوێنهواره مێژوویی و كهلتوورییهكانی.

ئهمهل جهلال سهرۆكی دهستهی گهشتوگوزاری ههرێمی كوردستان له پهیامێكدا بۆ یادی 241 ساڵهی بونیادنانی شاری سلێمانی رایگهیاند كه “”به شانازی و شكۆمهندییهكی زۆرهوه، ئهمڕۆ یادی 241 ساڵهی بونیادنانی شاری سلێمانی، پایتهختی ڕۆشنبیری دهكهینهوه و پیرۆزبایی گهرم له تهواوی خهڵكی سلێمانی و كوردستان دهكهین”. 

سهرۆكی دهستهی گهشتوگوزار دهڵێت: “ئهم بۆنهیه تهنها یادكردنهوهی ڕۆژێك نییه له مێژوودا، بهڵكو گێڕانهوهی چیرۆكی سهرههڵدانی شارێكه كه بووه به مۆڵگهی زانست، وێژه و هونهری كوردی و لانكهی شۆڕشگێڕان و رووناكبیران و هونهرمهندان”. 

له پهیامهكهدا هاتووه “لهم بۆنه مێژووییهدا، وهك سهرۆكی دهستهی گهشتوگوزار، جهخت لهسهر ڕۆڵی گرنگی سلێمانی له بواری پهرهپێدانی گهشتوگوزاردا دهكهینهوه. ئهم شاره به سروشته جوانهكهی، شوێنهوار و مێژووه دهوڵهمهندهكهی و كلتووری میواندۆستیی خهڵكهكهی بۆته فاكتهرێكی بههێز بۆ ڕاكێشانی سهرنجی گهشتیاران”.

ئهمهل جهلال دهڵێت: “بۆیه به ئهركی خۆمانی دهزانین كه بهردهوام بین له كاركردن بۆ زیاتر پهرهپێدانی ژێرخانی گهشتیاری له شارهكه و ناساندنی شوێنهواره مێژوویی و كهلتوورییهكان”.

راشیگهیاندووه كه “لێرهدا دووپاتی دهكهینهوه سلێمانی شوێنی پێكهوه ژیان و جوانیهكانه، پێویسته ههموومان تواناكانمان بۆ پاراستن و پێشخستنی جوانی و ناسنامهی ئهم شاره تهرخان بكهین”.

14ی تشرینی دووهمی ههموو ساڵێك، یادی دامهزراندنی شاری سلێمانییه كه له ساڵی 1784 لهلایهن عهبدولڕهحمان پاشای بابان، میری ئهو كاتی میرنشینی بابانهوه بنیادنرا.

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 1,456 📊 Click Here