ئه‌مه‌ریكا به‌هێز ئاشتى به‌رقه‌رار ده‌كات
جۆش هاریس هه‌ڵسوڕێنه‌رى كاروبارى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه ئازادكردنى ئه‌لیزابێس تسوركۆڤ كچه رفێندراوهكهى ئیسرائیل بێ هیچ رێككه‌وتنێك و ئاڵۆگۆڕ و مه‌رجێك بووه، پێیوایه ئه‌مه‌یش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا به به‌هێز ئاشتى به‌رقه‌رار ده‌كات. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئهیلوول، جۆش هاریس لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز داوه و ده‌ڵێ،”رفاندنى تسوركۆڤ له عێراق تاوانێكى دزێو بوو، پێشێلكردنى یاساكان و سه‌روه‌ریى عێراق بوو”. سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى ئازادكردنى تسوركۆڤ هاریس ده‌ڵێ، “حكوومه‌تى عێراق بۆى روونكردنینهوه كه به‌ردانى ئه‌و بێ هیچ رێككه‌وتن و سامان و ئاڵوگۆڕێكه، ئه‌مه‌یش ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و سهرۆكهكهیهتى كه به هێز ئاشتى به‌رقه‌رار ده‌كه‌ن”. تسوركۆڤ كچێكى ئیسرائیلى بوو، ره‌گه‌زنامه‌ى رووسى و ئیسرائیلى هه‌ڵده‌گرت و له مانگى ئادارى 2023 له عێراق له‌لایه‌ن میلیشیاكانى عێراقه‌وه رفێندرا و دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ئازاد كرا.
 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment