ئه‌مریكا نوێترین په‌یامی‌ ده‌رباره‌ی‌ نه‌وتی هه‌رێم راگه‌یاند

ئه‌مریكا نوێترین په‌یامی‌ ده‌رباره‌ی‌ نه‌وتی هه‌رێم راگه‌یاند

جار بینراوە: (1.0K)

– 
ههڵسوڕێنهری كاروباری باڵیۆزخانهی ئهمریكا له عێراق نوێترین پهیامی وڵاتهكهی دهربارهی نهوتی ههرێم ئاشكراكرد و رایگهیاند كه “دهمانهوێت ڕێكهوتنی سێ لایهنهی ههناردهكردنی نهوتی ههرێم بهردهوام و درێژخایهن بێت”. 

 دوا نیوهڕۆی ئهمڕۆ ڕێكهوتی 25ی تشرینی دووهم، له دیدارێكدا،  كهمال محهمهد ساڵح  وهزیری سامانه سروشتییهكانی ههرێمی كوردستان به (وهكالهت)، پێشوازیی له چاشوا هاریسۆن ههڵسوڕێنهری باڵیۆزخانهی  ئهمریكا له عێراق و شاندی یاوهری كرد.

بهگوێرهی راگهیهندراوی وهزارهتی سامانه سروشتییهكان، له دیدارهكهدا كه وێندی گرین كونسوڵی گشتی ئهمهریكا له ههرێمی كوردستان  ئاماده بوو، وێڕای جهختكردنهوه لهسهر پهیوهندیی مێژوویی و بههێزی نێوان گهلی كورد و ئهمریكا، باس له دوا پهرهسهندنهكانی ههناردهكردنهوهی نهوت و بابهتی شایسته داراییهكانی كۆمپانیاكانی نهوت كرد.

له راگهیهندراوهكهدا هاتووه كه “ههڵسوڕێنهری كاروباری باڵیۆزخانهی ئهمریكا له عێراق خۆشحاڵیی وڵاتهكهی دهربڕی بهرامبهر بهو ههنگاوانهی بۆ پرسی ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستان و زیادبوونی بهرههمهێنانی نهوت نراوه. ههروهها جهختی لهوه كردهوه كه دهیانهوێت ئهم ڕێكهوتنه سێ لایهنه بهردهوام و درێژخایهن بێت و چارهسهری ئاستهنگ و ههموو ئهو گرفت و كێشانهش بكرێت كه دێته بهردهمی ڕێكهوتنهكه. هاوكات پشتیوانی له وهبهرهێنان له كهرتی نهوتی ههرێم دهكات”.

چاشوا هاریسۆن وتیشی: “بابهتی ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستان بابهتێكی ستراتیژیی و گرنگه لهلای ئیدارهی ئهمریكا”. 

وهزارهتهكه راشیگهیاندووه كه “بهشێكی گرنگی كۆبوونهوهكه تایبهت بوو به دوایین پهرهسهندنهكانی نێوان وهزارهتی نهوتی عێراق و سامانه سروشتییهكان، بهتایبهت چارهسهركردنی گرفته تهكنیكییهكان و بابهتی شایسته داراییهكانی كۆمپانیا نهوتییهكان و دهستخۆشی لهوهزارهتی سامانه سروشتییهكانیش كرد بۆ پابهندبوونیان به رێكهوتنی سێ لایهنهی  نێوان  وهزارهتی سامانه سروشتییهكان و وهزارهتی نهوتی عێراقی فیدراڵ و كۆمپانیای سۆمۆ و كۆمپانیاكانی بهرههمهێنانی نهوت”.

بابەتى تر

👤
Live: 82 Today: 2,026 📊 Click Here