×

ئه‌رشه‌د ساڵحی‌ ده‌رباره‌ی‌ گرژییه‌كانی‌ پردێ‌: ئه‌وانه‌ی‌ له‌سه‌ر شه‌قامن، موخه‌ڕیبن

ئه‌رشه‌د ساڵحی‌ ده‌رباره‌ی‌ گرژییه‌كانی‌ پردێ‌: ئه‌وانه‌ی‌ له‌سه‌ر شه‌قامن، موخه‌ڕیبن

جار بینراوە: (757)

– 

ئهرشهد ساڵحی ئهندامی پهرلهمانی عێراق سهر به بهرهی توركمانی له پهیامێكی ییدا سهبارهت به گرژییهكانی شارۆچكهی پردێ رایگهیاند:
*ئهوهی له (ئاڵتون كۆپری) پردێ روویدا وادیاره ئیستیفزاز و كارێكی پلان بۆ داڕێژراو بێت.
*لهگهڵ دوو سهركردهی پارتی و یهكێتی قسهم كرد و وتیان ئهوانهی له شهقامن لایهنگری ئهوان نین.
*ئهوانه گهر لایهنگری ئێوه نین كێن؟ وا ئیستیفزاز دهكهن و تهقه دهكهن.
*به فهرماندهی پۆلیسم وتووه كه لهگهڵ هێوركردنهوهی دۆخهكهداین، بهڵام گهر كێشهمان بوێت، دۆخهكه بهسهر ئهوانهدا قڵپ دهكهینهوه كه ئیستیفزازمان دهكات.
* ئاڵتون كۆپری دیلی گۆڕینی دیمۆگرافییه.
*دانی پێدادهنێم كه لایهنگرانمان لهسهر شهقامن، ئێوهش (پارتی و یهكێتی) ئازا و بوێربن و بڵێن “ئهوانه لایهنگرمانن”.
*گهر لایهنگری ئێوهنین، كهواته موخهڕیبن یان تیرۆریستن و وادهكهین پۆلیس و سوپا بیانگرێت.

*داوا له عاقڵمهندانتان دهكهم كار بۆ ئیستیفزاكردنمان مهكهن.

بابەتى تر

👤
Live: 133 Today: 1,005 📊 Click Here