ئایا ده‌مپارتی “دیل”ی پڕۆسه‌ی “توركیای بێ تیرۆره”؟
كۆما جڤاكێ كوردستانێ (كه‌جه‌كه) له رۆژی دووشه‌ممه (22 شوباتی 2026) ده‌رباره‌ی ی (كۆمسیۆنی دیموكراسی، خوشك و برایه‌تی و یه‌كێتی نیشتیمانی) سه‌ر به په‌رله‌مانی توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و راپۆته‌كه‌ی به “خراپ” و “بێ بنه‌ما” به‌ناو كرد، كه له‌لایه‌ن پارتی یه‌كسانی و دیموكراسی گه‌لان (ده‌مپارتی) یش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه!
ی ناوبراو كه له (19 شوباتی 2026) له دوای ده‌نگدانی ئه‌ندامانی كۆمسیۆنه‌كه بۆ رای گشتی بڵاوكرایه‌وه، هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی تێكۆشانی كورد له پێناو ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی بخاته‌ژێر هه‌ژموونی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورك، چونكه له هكهدا داواكاری كورد بۆ ماف و ناسنامه وه‌كو “كێشه‌ی تیرۆر” پێناسه‌كراوه.
لێره‌دا پرسیارێك رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌وانه (به‌خۆشمه‌وه) ده‌بێته‌وه كه چاویان له‌سه‌ر پرسی كورده له توركیا و پێیانوایه بێ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌م وڵاته چاره‌سه‌ری ریشه‌یی له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان نایه‌ته‌دی.
پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه:
ئه‌گه‌ر ه‌كه‌ی كۆمسیۆن “خراپ” و “بێ بنه‌مایه” بۆچی ده‌مپارتی ده‌نگی به هكه داوه؟
به‌خۆم به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌مه‌وه، كه هیوادارم له وهڵامهكهمدا به‌هه‌ڵه چووبم!
چونكه ده‌مپارتی بۆته “دیل”ی ئه‌م پڕۆسه‌یه. بێگومان دیلبوون بۆ پڕۆسه‌یه‌كی ئه‌رێنی سوودی ده‌بێت و كاره‌كان ئاسانتر ده‌كات. به پێچه‌وانه‌شه‌وه دیلبوون له‌ناو پڕۆسه‌یه‌كی خراپ گه‌یشتنه ئامانجه‌كان قوڕستر ده‌كات. (ده‌مپارتی) به په‌سه‌ندكردنی ی كۆمسیۆن كه “كێشه‌ی كورد” به “كێشه‌ی تیرۆر” ناوزه‌د ده‌كات، له‌لایه‌ك پڕۆسه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات له لایه‌كی دیكه‌ش ماف و ئازادی كورد بۆ نزمترین ئاست داده‌به‌زێنێت.
په‌سه‌ندكردنی ی كۆمسیۆنی په‌رله‌مانی توركیا له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كورد، جارێكی دیكه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه “ئیمرالی” و “ده‌مپارتی” له راستی توركیا دابڕاون، له‌ناو گێژاو و سهلێشێواندا ده‌ژین!
سه‌باره‌ت به‌م دۆخه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا هاته ئاراوه، پرسیارێكی دیكه خۆی ده‌سه‌پێنێت، حه‌زیش لێیه وه‌ڵامه‌كه‌ی له خودی “ده‌مپارتی” وه‌رگرمه‌وه كه ده‌زانم وه‌ریناگرمه‌وه!
ئه‌مه‌یه پرسیاره‌كه‌م:
ئه‌گه‌ر ئه‌م ه كه كێشه‌ی كورد وه‌كو “كێشه‌ی تیرۆر” پێناسه ده‌كات، له‌لایه‌ن كۆنگرێس، یان په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا و هتد… ئاماده كرابووایه، كاردانه‌وه‌ی “ده‌مپارتی” یان “ئیمرالی” چی ده‌بوو؟ دڵنیام نه‌وه‌ك ته‌نیا قه‌بوڵیان نه‌بوو، به‌ڵكو سه‌دان ده‌سته‌واژه‌یان بۆ داده‌ڕشت و ناو ناتۆره‌یان لێده‌نا، هه‌ر ئه‌وه‌نا كورد به شه‌و و به رۆژ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌م وڵاتانه ده‌گیرسایه‌وه و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕی!
هكه، كه به شان و باڵی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركی هه‌ڵده‌دات، تێكۆشانی كوردیش بۆ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به تیرۆر وه‌سف ده‌كات، له بڕگه‌یه‌كیدا ده‌ڵێـت:” ده‌بێت دوو ئهحمهدهكه بگه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر پۆسته‌كانیان” مه‌به‌ست له دوو ئهحمهدهكه (به‌ڕێزان ئه‌حمه‌د تورك و ئه‌حمه‌د ئۆزهره، سه‌رۆكی هه‌ردوو شاره‌وانی گه‌وره‌ی ماردین و ئهسهنیوردی ئیستانبۆڵ كه پۆسته‌كانیان زه‌وتكراوه و قه‌یوم له جێگایان دانراوه). بێگومان ئه‌م بڕگه‌یه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئاڵۆزی و نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا له توركیا له چ ئاستێك دایه. توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌و پۆستانه كه به زۆره‌ملێ له ده‌ستی كورد ده‌رهێندراون، وه‌كو به‌رتیلدان بۆ بێده‌نگكردنی كورد بهكاربێنێتهوه.
هكه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دوو ئهحمهدهكه بۆ سه‌ر پۆسته زه‌وتكراوه‌كانیان، ده‌خوازێت ئه‌م په‌یامه‌ش به دونیای ده‌ره‌وه‌ی توركیا به تایبه‌تی ئه‌وروپا بدات:
بڕیاره‌كانی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا (AIHM) جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌شیان جۆرێكی تره له به‌رتیلدان، له راستیدا توركیا پابه‌ندكراوه به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی (AIHM) چونكه به‌پێی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا واژوی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كردووه. ده‌بێت له‌بیرمان نه‌چێت كه یاسای “قه‌یوم” له یاساكانی ئیمپراتۆریه‌تی “رۆما” وه‌رگیراوه و جگه له توركیا له هیچ وڵاتێكی دیكه كاری پێناكرێت. ئه‌گه‌ر به چاوێكی پڕ له گه‌شبینیش دۆخه‌كه بخوێنمه‌وه، ناتوانم باوه‌ڕ به‌وه بكه‌م كه به‌شینه‌وه‌ی پله و پۆست به‌سه‌ر چه‌ند سه‌د كوردێك له توركیا چاره‌سه‌ری به‌رقه‌رار ده‌كات.
له‌مه‌ولا چی رووده‌دات؟
به‌داخه‌وه، لۆژیكی (ده‌م پارتی) له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ی خواره‌وه بونیادنراوه:
گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له ئازادیه زه‌وتكراوه‌كانی كورد به‌شێكه له چاره‌سه‌ری!
باشه كه ێكی نزیك له (80) لاپه‌ڕه‌یی به دێرێكیش باسی مه‌ینه‌تی و چاوه‌ڕوانی كورد نه‌كات، په‌سه‌ندكردنی چ سوودێكی هه‌یه؟
توركیا باش ده‌زانێت كه سه‌قفی داواكاری كورد زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام ناتوانێ جێبه‌جێی بكات، چونكه داهات و نیعمه‌تی ده‌وڵه‌ت كه ده‌بێت بۆ هه‌موو هاوڵاتیان بێت، پێشتر دابه‌شكراوه. جگه له خۆیان به‌شی هیچ كه‌سی دیكه‌ی لێناده‌ن. هاوڵاتی ئازاد و سه‌روه‌ر له توركیا جێگه‌ی نابێته‌وه. بۆ نموونه لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی كوردان له‌سه‌ر سۆسیال میدیا سانسۆر ده‌كرێت، به‌ڵام لاپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌په‌رستانی توركیا كه لهمهودادرێژ وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و كاره‌سات ده‌به‌ن ئازادی ره‌هایان هه‌یه، له هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئازادیخوازان و ناشیرینكردنی ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له سیسته‌می ده‌وڵه‌ت ده‌گرن.
ئه‌م سیاسه‌ت و فورسه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌یگرێته‌به‌ر ته‌مه‌نی ته‌نیا چه‌ند ساڵێكه و درێژه ناكێشێت. تورك پێیوایه وازهێنان له دوو كلاشینكۆفی ژه‌نگگرتوو چاره‌سه‌ره. نه‌خێر ئه‌م لۆژیكه قوڵكردنه‌وه‌ی ناچاره‌ییه. نه‌وه‌كو سه‌رانی ده‌وڵه‌ت و بڕیار به‌ده‌ستدانی، به‌ڵكو (ده‌مپارتی) و ده‌وروبه‌ره‌كه‌شی له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا رووبه‌ڕوی نیگه‌رانی و كاردانه‌وه‌ی گه‌وره ده‌بنه‌وه. دیموكراسی و ئازادی به پاڕانه‌وه و كوزانهوه به‌ده‌ست نایه‌ت، ئه‌مه پێویستیه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌مه واقیعه، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م بۆلهرزهی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌و كه‌سانه‌ی قوربانیان بۆ مافه مه‌ده‌نیه‌كان، ئازادی و به‌ده‌ستهێنانی ناسنامه داوه، هیچی دیكه به چاوی رێز سه‌یری گه‌وره سیاسیه‌كان و سهمبۆلهكانیان ناكه‌ن.















Post Comment