ئالان حه‌مه‌سه‌عید: گه‌وره‌ترین و ناوازه‌ترین پلاتفۆرمی (دیجیتاڵی كارلێكارانهمان) دروستكردووه

–
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه “پلاتفۆرمی (قوتابخانه‌كه‌م) كه ئێستا سێ پۆلی خوێندنی ته‌واو كارایه و پۆله‌كانی 4 و 5ی بنه‌ڕه‌تیش لهژێركاركردندان، بۆ كۆتایی ساڵی 2026 هه‌موو پۆل و قۆناغه‌كانی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی ته‌واو ده‌كرێن، تیمی خۆماڵی و به‌هاوبه‌شی رێكخراوی یونسێف ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، ده‌بێته وه‌رچه‌رخانێكی گرنگی پرۆسه‌ی فێربوون له كوردستان”.
ده‌شڵێت: “هه‌موو بابه‌ت و وانه‌كانی خوێندنی ناو پۆل ده‌گرێته‌وه و هیچ بابه‌تێك فه‌رامۆش ناكرێت”.
ئالان حه‌مه سه‌عید باسی له‌وه‌شكردووه كه “كاری گرنگ و ناوازه‌ی دیكه ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌م پلاتفۆرمه زیره‌كی ده‌ستكرد( زانا) ی تێدایه، كه وه‌ڵامی پرسیاری بابه‌ته په‌روه‌رده‌ییه‌كان ده‌داته‌وه ، به‌نمونه ده‌توانی داوای لێبكه‌یت ئه‌و بابه‌ته‌ت بۆ پوخت بكاته‌وه ، داوابكه‌ی بۆت بكاته پرسیار و وه‌ڵام ، داوابكهیت به گوێره‌ی هه‌ره‌می ( بلۆم) بابه‌ته‌كه‌ت بۆ باس بكات ، داوابكهیت بابه‌ته‌كه بۆ بكاته بۆشایی و وه‌ڵام ، داوابكهیت كه چ پرسیارێك ئاراسته‌ی مامۆستا بكه‌یت له‌و بابه‌ته، یان ئه‌گه‌ر مامۆستا داوای له قوتابی كرد بابه‌تێكی بۆ شرۆڤه بكات ، زیره‌كی ده‌ستكرد( زانا) ڕێنوێنی ده‌كات كه چۆن وه‌ڵامی مامۆستا بداته‌وه. یه‌كه‌مین دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی حكومی خوێندنین له كوردستان كه زیره‌كی تایبه‌ت به بواری فێربوونی پرۆگرامه‌كانی خوێندنمان هه‌یه”.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه “له پلاتفۆرمهكهدا ( ئه‌ركی ماڵه‌وه) هه‌یه كه پۆل و هۆبه و ناوی قوتابیان بۆ مامۆستا ئاماده‌كراوه و ده‌توانێت بۆ قوتابیه‌ك یان چه‌ند قوتابیه‌كی دیاریكراو یان هه‌موو قوتابیانی هۆبه‌كه‌ی ئه‌ركی ماڵه‌وه بنێرێت و سه‌یریشی بكات كه كێ ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجامداوه. هاوكاری ئه‌و دایك و باوكانه ده‌بێت كه وه‌ك پێویست به پرۆسه‌ی خوێنده‌واری تێنه‌په‌ڕیوون و ناتوانن له‌ماڵه‌وه هاوكاری منداڵه‌كانیان بن، ئه‌و پلاتفۆرمه هاوكاریان ده‌بێت”.
” ئه‌و قوتابخانانه‌ی تاقیگه‌یان نیه ئێستا كار له‌سه‌ر تاقیگه‌ی گریمانه‌یی Virtual Lab ده‌كه‌ین ، كه ئیدی له ئاینده گرفتی نه‌بوونی تاقیگه‌یان نه‌مێنێت و بتوانن به‌به‌كارهێنانی ئه‌و تاقیگه گریمانه‌ییه وه‌ك ئه‌وه‌ی له تاقیگه‌ی ئاسایی كاره‌كان ئه‌نجامبده‌ن”، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم واده‌ڵێت.
ئالان حه‌مه سه‌عید راشیگه‌یاندووه كه “پلاتفۆرمه‌كه بۆ سیستمی خوێندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه به زمانه‌كانی كوردی ( سۆرانی – بادینی) و ئینگلیزی”.

















































Post Comment