ته‌مموز 24, 2025

ئاسایش ئەو کچەی دەستگیرکرد کە باوکی خۆی کوشت

جار بینراوە: (757)



بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئەو کچەیان دەستگیرکرد کە لە ناحیەی شەمامک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی باوکی خۆی کوشتبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: “سەبارەت بە ڕووداوی کوشتنی هاوڵاتی (عادل نوری) لە ناحیەی شەمامک لە سەر ئەم ڕووداوە بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەناوەکانی (س، ع، ن) و (ث، ن، س) و (خ، ع، ق ) کە دەکەنە کچ و هاوسەر و برای کوژراوەکە.”

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر ئەوەش هاتووە: “لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کێشەکە کۆمەڵایەتییە و تۆمەتبار (س، ع، ن) بە چەکی جۆری (کلاشینکۆف) باوکی خۆی کوشتووە، هەروەها هەریەک لە تۆمەتباران (ث، ن، س) و (خ، ع، ق) کە هاوسەر و برای کوژراوەکەن، هۆکار و هاندەربوونە بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © All rights reserved For Koibas