ئاسایشی‌ سلێمانی‌ : ناكرێت بۆ هه‌موو درۆكردنێكی‌ میدیایی‌ ئێمه‌ رونكردنه‌وه‌ بڵاوبكه‌ینه‌وه‌

ئاسایشی‌ سلێمانی‌ : ناكرێت بۆ هه‌موو درۆكردنێكی‌ میدیایی‌ ئێمه‌ رونكردنه‌وه‌ بڵاوبكه‌ینه‌وه‌

جار بینراوە: (955)



– سلێمانی 

قسهكهرێك بهناوی ئاسایشی شاری سلێمانی، لهسهر ڕووداوهكهی ئهمرۆی بازگهی بان مقان بهی ڕاگهیاند ئهو رووداوه زیاد لهقهبارهی خۆی گهوره كرا.


بهپێی قسهكهرهكهی ئاسایش، ئهمرۆ لهبازگهی بان مهقان لهقهزای چهمچهماڵ دوو ئهندامی هێزهكانی كۆماندۆ لهبهر ئهوهی پێناسیان پێ نابێت لهبازگهكه ڕادهگیرێن و لێكۆڵینهوهیان لهگهڵ دهكرێت دواتر لهگهڵ كارمهندێكی بازگهكه دهبێت بهدهمهقاڵێ و ئهم گرژی و دهمهقاڵێیه چهند دهقهیهك دهخایهنێت و دوایی بارودۆخی بازگهكه ئاسایی دهبێتهوه.

  قسهكهرهكه كه لهلایهن ئاسایشی پارێزگای سلێمانییهوه سهرپشك كرابوو قسه بۆ بكات ،سهبارهت بهدهنگۆی تهقهكردن و هێنانی هێزو ئهگهری بارگرژی ، وتی : ئهو ڕووداوه لهلایهن چهند میدیایهكهوه زیاد لهقهبارهی خۆی بۆ مهبهستی سیاسی و ئهمنی گهوره كرا، خهڵكی خۆشهویست ئاگادار دهكهینهوه نه تهقه كراوه نهبارگرژی گهوره دروستبووه، ئهوهی ههبووه تهنها دهمهقاڵێ و لیكتێنهگهیشتن بووه.

سهبارهت بهوهی بۆچی ئاسایش بهزوویی رونكردنهوهی بڵاونهكردهوه تاوهكو ڕووداوهكه وهك خۆی لهنێو خهڵكدا بڵاوبێتهوه، قسهكهرهكهی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بهوێستگهی ووت : ناكرێت بۆ ههموو درۆكردنێكی میدیایی ئاسایش ڕونكردنهوهیهك بڵاوبكاتهوه. خهڵكی ههرێمی كوردستان هۆشیارییان بهرزه بۆیان دهركهوتووه كام میدیایه دور لهپرنسیپهكانی كاری رۆژنامهوانی كاردهكات و مامهڵهیهكی ناپرۆفیشناڵانه لهگهڵ رووداوهكانی شاری سلێمانی دهكات.

ههروهها ئاماژهی بۆ ئهوهشكرد كه تێكدان و دهرونی خهڵكی پارێزگای سلێمانی و گهورهكردنی ڕووداوهكانی ناو ئهم پارێزگایه هیچ پهیوهندییهكی بهكاری میدیاییهوه نییه، “بهڵكو ئهجندایهكی سیاسی قێزهونه”.

بابەتى تر

👤
Live: 142 Today: 1,208 📊 Click Here