ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی راگەیاند

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی راگەیاند

جار بینراوە: (1.3K)

-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، تۆمەتباری رووداوی تەقەکردنەکەی نیوەڕۆی دوێنێی شاری سلێمانی و سێ هاوکاری دەستگیرکرد.

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، “بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، نیوەڕۆی دوێنێ شەممە 22ی تشرینی دووەمی 2025، لە شاری سلێمانی هاوڵاتییەک تەقە لە ئامۆزایەکی دەکات و بەسێ فیشەک برینداری دەکات و هەڵدێت”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ لەسەر رووداوەکە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباری تەقەکەری رووداوەکە و سێ هاوکاری دەستگیرکران”.

ئاماژە بەوەدراوە، “لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەمادەی 31/405 دەستگیرکران و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە”.

بابەتى تر

👤
Live: 45 Today: 2,215 📊 Click Here