ئابڕووچوونی سەدە.. کاتێک ماسکەکان لەسەر دەسەڵات و میدیاو کۆمەڵگە لا دەدرێن
بێ گومان دۆسیەی جێفری ئیپستین تەنها ئابڕووچونێکی ئەخلاقی سادە نیە ، تەنها دۆسیەیەکی تاوانکاریی نیە پەیوەست بێت بە مێردمنداڵانی کوڕو کچەوە ، بەڵکو بەڵگەنامەکان وێنەی دەوڵەتێکی قوڵی ن ، ئاوێنەی دەرخەری پێکهاتەیەکی ئاڵۆزی دەستڕۆشتووی سیاسی و ، دەست تێکەڵکردنێکی شاراوەی پشت پەردەی میدیاو ، لەرزۆکی ئەخلاقیی کۆمەڵگە هاوچەرخەکانە ! ئەم دۆسیە یەکێکە لە پرسە دەگمەنەکان کە بەیەکجار ( یەکگرتنی پێکەوەی سامان و سێکس و دەسەڵات و میدیا ) ی لە تۆڕێکی ئاڵۆزدا کە هەڵوەشاندنەوەی ئاڵۆزو سەختە ڕیسواکرد ، بێ ئەوەی ممانەی گەلانیش بەدامەزراوەکانیان لاواز بکات .
یەکەم : ڕەهەندی سیاسی ، کاتێک دادوەری دەکڕدرێت :
لەیەکەم چرکەساتدا زۆر بەڕوونی دەرکەوت کە ئیپستین کەسێکی ئاسایی نیە ، ە بەرفراوانەکانی لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان و سیاسیە دەستڕۆشتوەکان و دەزگا سیخوڕیەکان و سەرمایەداران و ئەمیرو خەلیفەکاندا وایلێکردووە بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەرووی لێپرسینەوەی یاساییەوە بێت ، چۆن دەکرێ کەسێک بە بەکارهێنان و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر دەیان منداڵی کوڕو کج تاوانبار کرابێت بتوانێت سەفقەیەکی دادوەریی سوککراوی لە ساڵی ٢٠٠٨ وە دەستکەوێت ، دواتریش وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت بگەڕێتەوە سەر کارو چالاکیەکانی ؟! وەڵامی ئەم پرسیارە لە لۆژیکی ( پارێزبەندی ڕانەگەیەنراو)دایە کە دەسەڵات پێی بەخشیوە ، دۆسیەکە سەلماندی کە پرسی دادوەریی زۆرجار تەنها پێوەرێکی یاسایی ڕووت نیەو بەس ، بەڵکو دەرەنجام و بەرهەمی چەند هاوکێشەیەکی سیاسی و فشارە شاراوەکانی پشت پەردەیە ! کاتێکیش ئیپستین ساڵی ٢٠١٩ لە زینداندا کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا یان بڵێین کوژرا ( وەک هەندێک لە گێڕانەوە گوماناویەکان باسی دەکەن ) وا دەرکەوت کە خودی سیستەمی سیاسی نێودەوڵەتی مردنی ئیپستینی پێ باشتربووە لە ئاشکرابوونی تەواوی ڕاستیەکان ، لە ڕاستیدا ئەم کۆتایی هاتنە تەمومژاویە ڕوداوێکی سادەو سەرپێیی نەبوو ، بەڵکو نیشانەی بوونی ترسێکی قوڵ بوو له تەقینەوەی تۆڕێکی بەرژەوەندی نێودەوڵەتی کەلە واشنتۆنەوە بۆ لەندەن و لە وۆڵ ستریتەوە بۆ کۆشکەکانی دەسەڵات درێژ دەبێتەوە.
دووەم : میدیا لە نێوان ئاشکراکردنی ڕاستی و دەست تێکەڵ کردنی پشت پەردەدا :
پێویست بوو میدیا هێڵی پێشەوەی بەرگریکردن بێت لە قوربانیەکان ، بەڵام ئەزموونەکەی ئیپستین ڕووێکی تری نیشاندا : ڕاگەیاندن هەندێک جار ملکەچی فەرمانەکان دەبێت و ، بڵاوکردنەوەی ڕووداوەکان لە پێناو پاراستنی ەکانی خۆی لەگەڵ ناوەندەکانی بڕیاردا دوادەخات و دایاندەپۆشێت.
زانیاریە دزەپێکراوە ڕۆژنامەوانیەکان دواتر دەریانخست کە چۆن ڕاپۆرتەکان قەدەغە کراون ، لێکۆڵینەوەکان لەبار براون ، ڕۆژنامەنووسانیش بێ دەنگ و دەمکوت کراون ، هەندێک جار و لە هەندێ حاڵەتدا میدیا لە دەسەڵاتی چاودێریەوە بۆتە هاوبەشێکی بێ دەنگی تاوان… بەڵام لە بەرانبەریشدا ناکرێت ڕۆڵی ڕۆژنامەوانیی بەدواداچوون نادیدە بگیرێت کە جارێکی تر دۆسیەکەی هێنایەوە باس و ، بووە هۆی دادگاییکردنێکی نوێی ئیپستین ، کەئەمەش ئەوەی دوپات کردەوە کە مەعرەکەکە هێشتا لە نێو خودی میدیا دایە ، مەعرەکە لە نێوان پیشەیەک دەیەوێت لە ڕاستیەکان بکۆڵێتەوە ، لەگەڵ ئاوازێکدا کە بەدوای پەیداکردنی قازانج و پارەو و بەرژەوەندیە گوماناویەکانی خۆیەوەیەتی .
سێهەم : ڕەهەندی کۆمەڵایەتی ، نەریتی بێ دەنگی و هەیمەنە :
لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە ، دۆسیەی ئیپستین دەرهاویشتەو ڕەنگدانەوەی خەلەلێکی قوڵە لە مەنزومەی بەهاکاندا ، ئاشکرایە قوربانیەکان زۆربەیان کچە هەژاری منداڵ و چینی هەڵوەشاوەی کۆمەڵایەتین ، بە پارە و بەڵێنی ڕاکێشراون و خەڵەتێنراون ، لێرەوە دەردەکەوێت کە چۆن جیاوازیە چینایەتیەکان دەبنە بەهانەو ئامرازێک بۆ بەکاربردن و قۆستنەوەی مرۆڤەکان .
لەوەش ترسناکتر ( نەریتی بێ دەنگی) یە کە لەم تاوانانەدا هەستی پێ دەکرێت ، زۆرێک لە قوربانیەکان لە ترسی ئابڕووچوون ، یان تۆڵە لێکردنەوە ، یان باوەڕ پێنەکردن قسەیان نەکردووە ، چونکە کۆمەڵگە لە زۆر بارودۆخدا پشتیوانی لایەنی بەهێز دەکات نەک لایەنی لاوازو بێ تواناو بێ دەسەڵات . دۆسیەکەی ئیپستین دەریخست کە قۆستنەوەو بەکارهێنانی سێکسیی کەسانی تر تەنها لادانێکی تاکەکەسی نیەو بەس ، بەڵکو بەشێکە لە مەنزومەیەک کە ڕێ بەبەردەوام بوونی ئەم لادان و سەرکێشیە دەدات ، دەسەڵات ، پارە ، ترس ، بێدەنگی .
چواڕەم : ڕەهەندی ڕۆشنبیریی ، سروشتیی بوونی لادانەکان و سنوور بەزاندنەکان لە سەردەمی بەکاربردندا :
لەڕووی ڕۆشنبیری و هۆشیاریەوە دیاردەی ئیپستین قەیرانێکی زۆر قوڵی نێو کۆمەڵگە هاوچەرخەکانە ، کاتێک دەبینین لاشەی مرۆڤەکان دەبێتە کاڵا ، ەکان دەبنە سەفەقات ، لەزەت بردنیش بێ هیچ ڕێگری و ڕێسایەکی ئەخلاقی دەبێتە مافێکی ڕەها! لە سێبەری ڕۆشنبیریی و نەریتێکدا کە دەستخۆشی لە دەوڵەمەندبوون دەکات بەهەر نرخێک بێت ، دەرەنجام دەوڵەمەندو سەرمایەدارو خاوەن پارەو سامان کارو ڕەفتارەکانیشی هەرچۆنێک بن هەر دەبێتە سەرمەشق و سەر قافڵە ، بەم شێوە دەوڵەمەندەکان ( مافی هەڵە کردن ) یان زیاتر لەکەسانی تر پێ دەبەخشرێ ، هەڵەو سنوور بەزاندنەکانیشیان چاوپۆشیان لێ دەکرێت لەکاتێدا لە هەژارەکان چاوپۆشی ناکرێت ، ئەمە جگە لەوەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و نەریتی ناوبانگەکان یارمەتیدەرێکی باش بوون بۆ هێنانه کایەی جیهانێک کە هەمووشت تێیدا جێی بیانوو بۆ هێنانەوە بێت مادامەکو لە کەسێکەوە بێت گوایە کەسێکی ناوبانگ و سەرکەوتووە.
پێنجەم : لەسەر ئاستی تاکەکان و دامەزراوەکان :
لەسەر ئاستی تاکەکان : ڕووخاندن و هەڵتەکاندن و هەرەس پێهێنانی دەروونیی دوورمەودای قوربانیەکان ، لەدەستدانی متمانە بە دادگەریی ، هەستکردن بە بێتوانایی بەرانبەر بە دەسەڵات .
لەسەر ئاستی دامەزراوەکان : لەرزۆک بوونی وێنەو ناوبانگی سیستەمی دادوەریی ، گومان کردن لە بێلایەنی و پاکی دەزگا ئەمنیەکان ، پاشەکشەکردنی ئەمانەت و ڕاستگۆیی میدیا … لەڕاستیدا دامەزراوەکان باجێکی قورسیان داوە ، چونکە شکستخواردوو بوون لە پاراستنی هەژارەکاندا ، ئەوان تەنها هەوڵی پاراستنی خۆیانیان داوە.
شەشەم : ڕەهەندی نێودەوڵەتی ، ڕیسواییەک سنوورەکانی تێپەڕاندووە :
دیارە تۆڕەکەی ئیپستین تۆڕێکی ناوخۆیی نەبووە ، بەڵکو تۆڕێک بووە سنووری کیشوەرەکانیشی تێپەڕکردووه ، ە نێودەوڵەتیەکانی ئەم تۆڕە ە دیپلۆماسیە ڕانەگەیەنراوەکانیشی لەم پرسەدا تێوەگلاندووە ، کۆمەڵە پرسیارێکیشی لەمەڕ بەکارهێنانی گێچەڵی سێکسی لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا وروژاندووە .. ئایا تۆمارە دەنگیەکان و دۆسیەکان بۆ بێزارکردن و گێچەڵ پێکردنی کەسایەتیە کاریگەرەکان بەکار هێنراون ؟ ئایا دەزگا ئەمنیەکان هیچ ڕۆڵیان هەبووە لە سەرپەرشتی و ئیدارەدان و ڕووماڵی ئەم تۆڕەدا ؟ ئەمانە کۆمەڵە پرسیارێکن کە تا ئێستا وەڵامیان نیە ، بەڵام ئەوە دوپاتدەکەنەوە کە پرسەکە تەنها پرسێکی تاوانکاریی نیەو بەس ، بەڵکو بابەت و پرسێکی گەورەو ستراتیژیشە .
حەوتەم : ئەنجامەکان و وانە وەرگیراوەکان :
دۆسیەی ئیپستین سەرەڕای مردنیشی بەڵام هێشتا دانەخراوەو کۆتایی نەهاتووە ، بەڵکو بۆتە هێمایەک بۆ شکستی سیستەمی لە پاراستنی دادوەریی لە بەرانبەر دەستڕۆشتوویی سامان و پارەدا ، گرنگترینی وانەکانی ئەم دۆسیە ئەوەیە : هەرگیز دیموکراسیەتێکی ڕاستەقینە بوونی نابێت ئەگەر دادگەرییەکی یەکسان دەستەبەرنەکرێت ، هەرگیز میدیا سەربەخۆ نابێت ئەگەر لەڕووی ئابووریەوە سەربەخۆ نەبێت ، کۆمەڵگە بەهیچ شێوەیەک سەلامەت نابێت ئەگەر پارێزگاریەکی کاریگەر بۆ قوربانیەکان بوونی نەبێت ، ئەخلاقی گشتی قەت ناچەسپێت ئەگەر لێپرسینەوە لە گەڵ نوخبەی دەستڕۆیشتوودا نەکرێت .
بەکورتی : دوابەدوای دۆسیەکەی ئیپستین ؟
ئەڵبەتە گرفتەکە بەتەنها لە کەسی (جێفری ئیپستین )دا نیە ، بەڵکو لەو سیستەمەدایە کە ئەوی بەرهەم هێناوەو ئەوی پاراستووە و ، ئینجا خۆیی لێ ڕزگارکردووە و دواتریش بۆتە بار بەسەریەوە ، لەڕاستیدا مەترسی دووبارە بوونەوەی ئەم دیاردانە هەرماوەو دەشمێنێت مادامەکو هیچ چاودێریەک بەسەر دەسەڵاتەوە نیە ، سەروەت و سامان خڕدەکرێتەوە بێ لێپرسینەوە ، میدیا ئازایەتی و جورئەتی خۆی لەدەست داوە .
دۆسیەی ئیپستین چیرۆکی ڕابردوو نیە کۆتایی هاتبێت ، بەڵکو ئاگادارکردنەوەیە بۆ داهاتوو کە دوور نیە زۆر تاریکتر بێت ، ئەگەر ئەم شۆک بوونە نەبێتە مایەی هۆشیار بوونەوە ، ئەم توڕەییە نەبێتە فاکتەری چاکسازیی ، ئەگەر ئەم ئابڕووچوونە نەکرێتە سەرەتایەکی ڕاستەقینە بۆ لێپرسینەوەیەک کە کەس نەتوانێت لێی دەرباز بێت.















Post Comment