گەورەترین زانای كورد لە جیهاندا مرد دەستەڵات و میدیاكەی ئاوڕیان لێی نەدایەوە!
دوێنێ لە ئەمریكا، یەكێك لە دیارترین و گرنگترین زانایانی كورد، لەم دوو سەدەی دواییە كۆچی دوایی كرد. جەلال ساڵحی، ئەو كوردەی شۆڕشی لە زانستی هاوچەرخدا بەرپا كرد، بێ ئەوەی كورد پێزانینی هەبێت بۆ ئەم سامانە نیشتمانیەی كوردستان، بۆ یەكجارەكیی سەری نایەوە. حەوت ساڵ لەمەوبەر، بە دەنگێكی بەرزەوە هاوارم كردە دەستەڵات و میدیای سەر بە دەستەڵات كە هەوڵ بدەن سود لەم زانایە بەرزەی كورد وەربگرن، لە كوردستان میوانداری بكەن. بۆ ئەوەی بە كوردی بناسێنم، ێكم بە زمانی كوردیی و عەرەبیی لە سەر ئەم زانایە نوسی و لە چەندین شوێن بڵاو بوویەوە، دەنگۆیەكی باشی نایەوە و لە سۆشیال میدیا قسەی كرا. پێشنیارم كرد بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆكایەتیی حكومەت و چەندین شوێنی تر، كە ئاوڕێك لەم زانایە بەرزەی دونیا بدەنەوە، كە لە كۆتایی تەمەنیەتی. بێگومان جەلال ساڵحی لە ڕووی داراییەوە، هەروەها بەم تەمەنەوە، پێویستی بە پارەوپول نەبوو و باری ژیانی باش بوو. بەڵام ئەوەی گرنگ بوو، چۆن كورد، ئەم زانایە گەورە بۆ ناو و دەنگی خۆی بە كار بێنێت. لەم پێناوەدا، بە هەموو شێوازێك هەوڵم لە گەڵ دەستەڵات دا، چونكە هەمیشە ئەوە دەڵێن: فەرموو سەرنج و تێبینی و پێشنیارتان چیە بە سەر چاو، ئێمە پێمان خۆشە و كاری پێ دەكەین!
بە نامەی تایبەت، چەندین جار، لە ڕێگای واتس ئاپ م بە چەندین كەسەوە كرد. یەكێك لەوانە كەناڵی ڕووداو و بەڕێوەبەرەكەی بوو. پێم وتن كە ڕووداو لە ئەمریكا ئۆفیسی هەیە پێویستە بچن سەردانی جەلال ساڵحی بكەن و بانگهێشتی كوردستانی بكەن. بەڵام تەقەی سەریان هات! بە هیچ شێوە دوای چەندین هەوڵ، لە ساڵی 2018 وە تا ئەمڕۆ، بە هیچ شێوە ئەم بابەتەیان لا گرنگ نەبوو. بەڵام زۆر بە گرنگییەوە، كچێكی قاپشۆر لە چێشتخانەكانی ئەمریكاوە هێنرایەوە كوردستان، بە ملیۆنان دۆلاری لە سەر سەرفكرا و بە شێوازێكی گەرم و گوڕ و گرنگیپێدانەوە هەرچی توانستی كادیری میدیا و پارەوپول بوو خرایە خزمەتیەوە. ئەمە گوایە هونەر پێشكەشی كورد دەكات! ئەوەی بە لای ڕووداو گرنگ بوو، لەو ەی من ی جەلال ساڵحی نوسیبووم، لە نوسخە عەرەبیەكە ناوی منیان لادا بوو و بە ناوی ڕووداوەوە بڵاویان كردبووەوە!
دەستەڵأتێك و میدیایێك بەم شێوە بن لە گەڵ كوردێك كە بە بەرزترین زانای مێژوو دادەنرێ لە جیهاندا، هیوای چیت پێیان بمێنێت؟!
بۆ خوێندنەوەی ەكانم ی جەلال ساڵحی دەتوانیت ئەم لینكانە سەرنج بدەیت:
ئەو ەی ڕووداو ناوی منی لاداوە:
https://www.rudawarabia.net/arabic/kurdistan/14112018
ئەمەش صوت كوردستان كە لە ڕووداو ەكەی وەرگرتووە:
https://sotkurdistan.net/2018/11/16/%D9%82%D8%B5%D8%A9-%D8%A7%D8%AE%D8%AA%D8%B1%D8%A7%D8%B9-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%8A%D8%A7%D8%B1%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%83%D9%87%D8%B1%D8%A8%D8%A7%D8%A6%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%88%D9%84%D9%89/
بە كوردیی كە لە سۆشیال میدیاش بڵاو بوویەوە:
https://shanpress.com/Wtardetails.aspx?jimare=2016















Post Comment