گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر راگیران

–
به‌هۆی ته‌مه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر تا كاتێكی نادیار راگیران.
ئه‌حمه‌د هۆشیار به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ رووداو وتی: “به‌هۆی ته‌می چڕه‌وه بڕیارماندا له كاژێر 09:30ی ئه‌مشه‌وه‌وه فڕۆكه‌خانه دابخه‌ین و سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان تاوه‌كو كاتێكی نادیار دواده‌خرێن”.
وتیشی: “مه‌ودای بینین بۆ 350 مه‌تر كه‌م بووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش واده‌كات گه‌شتی فڕۆكه‌كان سه‌خت بێت”.
لای خۆیه‌وه دیلان ره‌شاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم رایگه‌یاند كه “به‌هۆی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما 2 بۆ 4 پله، ئه‌مشه‌و ته‌م هه‌رێمی كوردستان به گشتی و هه‌ولێر به تایبه‌تی ده‌گرێته‌وه.
ده‌شڵێت: “تهمهكه تاوه‌كو كاته‌كانی به‌یانی به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر كاریگه‌رییه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه”.















Post Comment