کەشناسیی هەرێم: نمە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت

-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ دووشەممە 9ی شوباتی 2026، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەل دابارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەتی لە ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەرین، هەروەها بەفربارینێکی کەم لەناوچە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات و لە ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری چالاکبوونی با هەیە، پلەکانی گەرما بەرزترین پلەکانی گەرما بە گشتی کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە تەنها ناوچە شاخاوییەکان نەبێ نزم دەبنەوە بە (1 -2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 16 پلەی سیلیزی
پیرمام 12 پلەی سیلیزی
سۆران 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 15 پلەی سیلیزی
دهۆک 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی
ئاماژەی بەوەکرد، “سێشەممە 10ی شوباتی 2026، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لە زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان شایانی باسە رێژەی دابارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزترین پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
پیرمام: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی















Post Comment