کەشناسیی هەرێم: لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکات

کەشناسیی هەرێم: لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکات

جار بینراوە: (1.5K)

-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ شەممە 6ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت ، ئەگەری نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژە بەوەکراوە، “سبەى یەکشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات پاشان هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە، پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 73 Today: 1,474 📊 Click Here