کەشناسیی هەرێم رەشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

کەشناسیی هەرێم رەشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

جار بینراوە: (1.2K)

-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لەکاتەکانی ئێوارە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژە بەوەکراوە، “سبەى دووشەممە 22ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
دهۆک : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 2,169 📊 Click Here