کرێی وانەبێژی بۆ مامۆستایانی گرێبەست و هەمیشەیی زیادکرا
.jpg)
-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە زیادکردنی کرێی وانەبێژی بۆ مامۆستایانی گرێبەست و هەمیشەیی.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، کرێی وانەبێژی بۆ ئەو مامۆستایانەی لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمن (گرێبەست و هەمیشەیی) بۆ هەر وانەیەک بڕی 4 هەزار دینارە، بە مەرجێک وانە وتنەوەی خۆی تەواو بکات بەپێی سیستمی قوتابخانە بنەڕەتییەکان و خوێندنگە ئامادەییەکانی ساڵی 2009.
















Post Comment