کارەبای سلێمانی: دوو كەس بە تۆمەتی لێكردنەوە و بردنی ئینگلاینی تاوەرەكانی کارەبا دەستگیرکران

کارەبای سلێمانی: دوو كەس بە تۆمەتی لێكردنەوە و بردنی ئینگلاینی تاوەرەكانی کارەبا دەستگیرکران

جار بینراوە: (881)

-

دوو كەس بە تۆمەتی لێكردنەوە و بردنی ئینگلاینی تاوەرەكانی سنووری ناحیەی ئاشتی لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکران.

بەڕێوەبەری گواستنەوەی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، “دوو كەس بە تۆمەتی لێكردنەوەی و دزینی ئینگلاین و ئاسنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبای نێوان ناحیەی ئاشتی و ئاغجەر، لە لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی سنوورەكە دەستگیركراون و لە ژێر لێكۆڵینەوەدا”.

ئاماژەی بەوەکرد، “دزینی ئەو پارچە ئاسنانە كە كارێكی تێكدەرانەیە و رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە دەگرینەبەر ئەو ئاسانەیان لێكردووەتەوە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تاوەری هێڵی 132 كەی ڤی بازیان- رانیە ئینگلاین و ئاسنی لێكراوەتەوە و زیانیان پێگەیشتوە و دوێنێش تیمەكانی چاكسازیی هێڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی كارەبای سلێمانی بە مەبەستی نەهێشتنی مەترسی بۆ سەر تاوەرەكان بەشێك لە ئینگلاینەكانیان داناوەتەوە

بابەتى تر

👤
Live: 58 Today: 190 📊 Click Here