کاروان یاروەیس: هەموو رێکارەکان بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنی سێ قوڵی نێوان هەرێم، بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت کۆتایی هاتووە

کاروان یاروەیس: هەموو رێکارەکان بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنی سێ قوڵی نێوان هەرێم، بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت کۆتایی هاتووە

جار بینراوە: (1.4K)

_


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، هەموو رێکارەکان بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنی سێ قوڵی لە نێوان هەرێم، بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت، کۆتاییهاتوون و یەک واژووی ماوە.

کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رەشنووسی رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم، بەغدا و کۆمپانیاکان ئامادەیە و تەنیا واژووی هەر سێ لایەنەکەی ماوە، چاوەڕوانیش دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا، رێککەوتنەکە لە بەغداد واژۆ بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرفتی کۆمپانیاکانی نەوت لەگەڵ حکومەتی عێراق ی دیاریکردنی دادگایەک بۆ یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکان لە نێوان دادگای بەریتانیا و دادگای عێراق، کۆتاییهاتووە و هەردوولا لەسەر دادگای پاریسی نێودەوڵەتی رێککەوتوون.

بە وتەی ناوبراو، روونکردنەوەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت چارەسەر نییە و کۆتایی بە کێشەکان نەهێناوە، بەڵکو دەرفەتێکی دیکەی داوەتە هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی داهاتی نانەوتی لە رێگەی گفتوگۆوە.

بابەتى تر

👤
Live: 89 Today: 1,920 📊 Click Here