×

ڕێکەوتنی بەغداد و هەرێمی کوردستان!

ڕێکەوتنی بەغداد و هەرێمی کوردستان!

جار بینراوە: (6.7K)

ڕێژین عبداللە

هەرچەندە ململانێی هاولاتیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم تارادەیەک بەهێزبوو بەڵام ئەوەی کە نەدەبوو بکرێ ئەم خۆ بەدەستەوەدانەی هەرێم بوو بۆ ڕادەست کردنی نەوت ئەمە بۆ مێژووی کورد گەورەترین شکستە کە لەمێژودا باسدەکرێ و دەمێنێتەوە کە کورد تا ئێستا نەیتوانیوە بەرەنگاری وڵاتانی داگیرکەر ببێتەوە کە وڵاتیان بەسەر چوار پارچەدا دابەشکردوە هەر ئەمەشە کە وایکردوە دان نەنێن بەدەوڵەتی کوردیدا.

لەم رۆژانە کورتە ڤیدۆیەکم بینی کە لە لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی روسیایان پرسی بۆ دان دەنێن بە دەولەتی فەلەستین بەڵام دان نانێن بە دەولەتی کوردا لەکاتێکدا کورد ریفراندۆمی کرد وەلامەکەی زۆر ئاشکراو رونبوو وتی کورد ناتوانێ شەڕ بکات لەسەر مافی دەوڵەتبوونی و ئێستاش حەزی بەرێکەوتنە لەگەڵ حکومەتی عێراق واتا کورد تا ئێستا نەگەشتوە بەو قۆناغە کە ولاتان بڵێن فەرمو ئەوە بەشی خۆتانە و مافی خۆتانە بۆیە دەکرا ئێمەی میلەتی کورد تا مریشەکە رەشەمان بگەیەندایە ئیتر ئەو کات دانیان دەنا بە مافماندا و حەقیان پێدەداین بەهەرحال ئەمەش چوە سەر شکستەکانی دیکەی کورد و تا دەرفەتێکەو تا تێگەشتنێکی واقعی کورد ناتوانێ ئەو شانازیە بەخۆی ڕەوا ببینێ کە میلەتێکی سەربەخۆین.

بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی. نووسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای کۆیباس. I Razhan Ahmed. I have BA in English Language and Literature.I become an active writer and designer for Koibas'a website.

بابەتى تر

👤
Live: 49 Today: 1,506 📊 Click Here