ڕۆڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی “رێکخراوەکانی ژنان وەک نموونە”

ڕۆڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی “رێکخراوەکانی ژنان وەک نموونە”

جار بینراوە: (0)

ناکرێ هەوڵ و تێکۆشانی ڕێکخراوەکانی ژنان نادیدە بگرین؛ کە دەورو ڕۆڵێکی ان ھەبوو لەبابەتی ھۆشیاری کۆمەلگا بەرامبەر مافەکانی ژن و بەدووایدا رۆڵی ڕێکخراوە مەدەنیەکان بە پێدانی پرۆژەی ھۆشیاری و بەھەماھەنگی لەگەل ڕێکخراوەی نەتەوەیەگرتوەکان (un) بەڵام له ئێستادا بەداخەوە بووەتە پڕۆژەی بازرگانی ” بسنس” کە ناتوانرێت پەیامی “نا بۆ توندوتیژی” دژی ژنان وەک خۆی بگات یاخود وەک ئەرکێکی پیشەیی وەرگیراوە یان قۆرخکاری کۆمەڵە ڕێکخراوێک ھەیە کە تێدا ستافەکەی و بەرێوبەرەکەی تا ئەبەد دەبێت ھەر یەک کەس بێت و گۆرانکاری و دەستاودەستی بەڕێوەبردن و کارگێڕی رێکخراوەکان بوونی نەبێت.

بونی ئەم کێشەو گرفتانە لەناو رێکخراوەکاندا ڕەنگی داوەتەوەو هۆکارێکی باش نییە بۆ خزمەتکردنی کۆمەلگا. ئەگەر ڕێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی و ڕێکخراوەکانی ژنان نەبوایە بێگومان بۆشایەکی زۆر بوونی دەبوو له کۆمەڵگادا بۆ پرسەکانی ژن و ھۆشیاری کۆمەلگا، بەڵام لە گەڵ بوونی ئەمەشدا کێشەکان بەراورد بەخزمەت زۆرترن و ئاڵنگاری زۆریان لەبەردەم چالاکی و خزمەتەکانیاندا درووست کردوە.

سیاسەت و دەولەت کاتێک باسی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی “ڕێکخراوەکانی ژنان وەک نموونە” دەکەین، تێدەگەین لەوەی سیاسەت و دەوڵەت بەپێی پێگەکانیان کاریگەریی بەرچاویان ھەیە لە کۆمەڵگەدا، بەڵام گرنگترین پرسیار ئەوەیە ئایا بوونی دادپەروەری کۆمەلایەتی بەشێوەکی یەکسان لەنێو کۆمەلگادا سەیردەکەن؟ ئایا حیزب کەبەردەوام سیاسەت و دەوڵەت ئاراستە دەکات، پرسی “ژن” ی وەک پێویست وەرگرتوەو کاری لەسەردەکات یان تەنیا بۆ ئامانجە حزبیەکانی بەکاری دێنێ؟ ئەگەر بەخوێندنەوەیەکی سادە بمانەوێ بیسەلمێنین، دەبێ بڵێین: لەدام و دەزگا حزبیەكاندا ڕۆڵی ژن و پێگەی ژن لەناو پرۆسەی بڕیارو سیاسەتدا زور کەمە یان لەهەندێ شوێن بوونی نیە! بەدیوەکەی تردا ژن لەناو دەسڵات و حیزب و پرۆسەی حکومڕانیدا خاوەن بڕیار نیە بەڵکو پەراوێزێکە بۆ جوانکردنی حیزب و سیاسەت و حکومڕانی دیاریدەکرێ یان دادەنرێ؛ ئەمەش ئاڵنگارییە گەورەکەی ژن و ڕێکخراوەکانی ژنانە کە لەبنەڕەتدا حیزب دروستیان دەکات یان درووستیانی کردوە! بۆ حیزب هێندەی گرنگە ڕێکخراوەکانی ژنان و خودی ژن گوێڕایەڵ و جێبەجێکاربن نەک خاوەنی سەنگ و دەنگ و بڕیاری خۆیان بن! دەیان جار ڕوویداوە ژن کوژراوەو تووندو تیژی لەبەرامبەرکراوە، ڕێکخراوەکانی ژنان لەبەر حیزب و بڕیاری حیزب نوتقیان لەخۆیان بڕیوە؛ ئەمە ئیتر قبوڵمان بێت یان نا بوونی ڕێکخراوەکانی ژنان دەخاتە ژێر پرسیاری جددییەوە! تۆ سەرنج بدە تا ئێستا ژن بە سیستەمی کۆتا دەڕواتە پەرلەمان؛ بەخێرو سەدەقەی حیزب لە دەبێتە وەزیرو بەڕێوەبەری گشتی و تەنانەت بەڕێوەبەری قووتابخانەیەک؛ پێش هەموو کەسێک دەبێ ڕێکخراوەکانی ژانان و خودی ژنان خۆیان ئەمە قبووڵ نەکەن و به “نا” دژی ئەم دۆخە بوەستنەوە.

دیارە بۆ “بەشداری سیاسی ژن بەرێژەیی” باسێکی گەرم و گوڕترەو هاوکات چەندین گیروگرفت و ئاریشە لەخۆدەگرێ و دەکرێ لەکاتی تر باس بکرێ؛ ئەوەندەی ئامانجم بوو لەم وە کوورتەدا باسی لایەنێک لەلایەنەکانی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی “ڕێکخراوەکانی ژنان وەک نموونە” بکەم.

👤
Live: 38 Today: 2,490 📊 Click Here