×

ڕق و کینەی بانگەشەی هەڵبژاردن!

ڕق و کینەی بانگەشەی هەڵبژاردن!

جار بینراوە: (1.0K)

سەرهەنگ سالار ئەحمەد

لە دونیایی پێشکەوتوی ئەمڕۆداو لەوڵاتانی پێشکەوتودا هەڵبژاردن ڕێگەیەکی سەردەمیانەیە بۆ یەکلایی کردنەوەی پرسە گرنگ و هەستیارەکان ، کە پرۆسەی هەڵبژاردن لەژێر چەتری یاسادا ڕێکخراوەو هەمو بەربژێرو لایەنەکان لە پڕۆیەسەیەکی داد پەروەرانەدا کێبڕکێ دەکەن و بەرنامەی کاری خۆیان پێشکەش دەکەن ، بنەمای کێبڕکێیەکەش لەسەر باشترین خزمەت و باشترین کارو بەرنامەیە بەدەر لەهەر ڕق و کینەیەک و بێ هیچ پێشێلکارییەکی یاسای وە دروست نەکردنی هیچ ئاستەنگییەک بۆ وڵات و هاوڵاتیان و ژینگە .
دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن دا!
لە عێراق و هەرێم دا دۆخی هەڵبژاردن تەواو پێچەوانەیەو پڕۆسەکە بەدەر لەهەمو بەهاو بنەمایەکی یاسایی و سەردەمیانەیە ، تەنها ماوەی چەند کاژێریکە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکردووە لایەنەکان و کاندیدەکان چەندین پێشێلکاری یاسایی و وە چەندین لێدوانی ڕق وکینەیان دژی یەکتری داوەو چەندین جۆری ئاستەنگییان بۆ هاوڵاتیان و ژینگە لە ڕێگەی پۆستەرەکانیانەوە دروستکردووە.
بەشێکی زۆری کاندیدەکان لە وادەی دەستپێکردنی هەڵبژاردن دا پێشێلکاریان کردووە پێش وادەکە دەستیان کردووە بە بڵاو کردنەوەی پۆستەرەکانیان لەسەر شەقامەکان کە ئەم پێشێلکارییەکی یاساییە نابێت هیچ لایەنێک پێش وادەی فەرمی دەست پێ بکات و بانگەشە بکات بەڵام ئەو کاندید و بەربژێرانەی لە دەسەڵاتەوە نزیکن و خاوەنی چەکدارو ملیشیان بێ گوێدانە هیچ پرەنسیپێکی یاسای پێش وەختە هەستاون بە بڵاو کردنەوەی پۆستەرەکان کە سەرجەمیان کەسانی حزبین و نزیکی دەسەڵات و خاوەن ملیشیای چەکدارن !
یەکێکی دیکە لە پێشێلکارییەکان لە هەڵبژاردندا لە عێراق و هەرێم و بریتیە لە لێدوانی دژ بەیەک و دروست کردنی نائارامی و ترس و تۆقین لەناو هاوڵاتیان ، لەبەرئەوەی کاندیدەکان لەڕێگەی لایەنگران و ملیشیاکانیانەوە هەڵدەستن بە بڵاو کردنەوەی لێدوان دژ بەیەک و جوڵاندنی هێز لە دژی یەکتری لەم ڕێگەیەوە پێشبڕکێی دەنگ دەکەن لەبری ئەوەی لەڕێگەی پێشکەشکردنی باشترین بەرنامەی کارو وە خزمەتکردنی هاوڵاتیانەوەو وە بەرگریکردنی لەمافی هاوڵاتیان ، بە نمونە دوو حزبی دەسەڵات داری کوردستان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و وە پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرکردایەتی سەرکردە خێڵەکییەکانیان کە مێژوویەکی دورو درێژیان لە ناکۆکی و پێکدادن و لێدوانی دژ بەیەک هەیە بەهەمان شێوە بەربژێرەکانیشیان لسەر هەمان بەرنامەی خۆیان گۆشکردووە لە هەڵبژاردنەکاندا هەڵدەستن بەبڵاوکردنەوەی لێدوانی دژ بەیەک و دڕاندنی پۆستەری بەربژێری لایەنی بەرامبەرو دروستکردنی نائارامی و پشێوی لەناو هاوڵاتیان کە وادەکات هاوڵاتیانی مەدەنی هەست بەئارامی و ئەمن و ئاسایش نەکەن .
هەرچی حوکمەتی عێراقیشە بەسەرۆکایەتی ( محەمەد الشیاع السودانی ) کە بەڕوونی بەسەر دووبەرەی سونی و شیعی دا دابەش بووە کە ئەمانیش بەهامن شێوە دوور لە هەموو پێوەرە یاساییەکان پێشبڕکێیەکی هەڵبژاردنی ناتەندروست دەکەن لەڕێگەی بەربژێرەکانیانەوە هەڵدەستن بە دڕاندنی پۆستەری یەکدی و لێدوانی دژ بەیەک و جوڵاندنی هێز دژ بەیەک کە زۆربەی جار هاوڵاتیانی سفیل دەبنە قوربانی ئەم کێبڕکێ ناتەندروستانە .
لایەنێکی دیکەی پێشێلکاری هەڵبژاردن لە هەرێم و عێراق بریتیە لە دروستکردنی ئاستەنگ بۆ ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و پیسکردن و شێواندنی ژینگە .
لەم پڕۆسێسە ناتەندروستەدا لە عێراق بەربژێرەکان هەڵدەستن بە چاپکردنی ژمارەیەکی زۆری پۆستەر کە گوزارشت لە وێنەو ژمارەی بەربژێرەکان دەکات و وە ئەم پۆستەرانە لەموادی پلاستیکی و کیمیای دروست دەکرین بەربژێرەکان هەڵدەستن بە بڵاو کردنەوەیان لەسەرشەقام وشوێنە گشتییەکان کە ئەمەش واتە دەکات ڕێگەی هاوتوچو ی هاوڵاتیان ئاستەم بکات لەهەمان کاتدا ئەم پۆستەرانە بەشێکی زۆری شەقامەکان دەگرن و دەبنە هۆکاری ڕووداوی هاتوچۆ ، هەروەها پاش کۆتایهاتنی پڕۆسەکە ئەم پۆستەرانە لەسەر شەقامەکان بەجێدەهڵن کە دەبنە هۆکارێک بۆ پیس کردنی ژینگەو کۆبونەوەی خاشاکێکی زۆرو زیان گەیاندن بەژینگە .

ڕوکارێکی دیکەی لەپێشێلکارییەکانی هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێم بریتیە لە بەفیڕۆدانی بڕێکی زۆری سامانی گشتی !
بەشێکی زۆری بەربژێرەکان لە عێراق و هەرێم کەسانی حزبین و نزیکن لە دەسەڵاتدارانەوە کە لەم ڕێگەیەوە بەشێکی زۆر لە داهاتی وڵات بە هۆی ڕێژەی بەرزی گەندەڵی دەخرێتە خزمەت بەربژێرەکان لە پرۆسەکەدا بەکاری دەهێنن بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ لەڕێگەی دابەشکردنی پارەو چەک و مۆبایل و ئۆتۆمبیل بەسەر لایەنگرانیاندا ئەمە لە کاتێکدا کە هاوڵاتیان بەدەست چەندین قەیران و گرفتەوە دەناڵێنن بە بیانوی نەبونی پارەو کورتهێنانەوە موچەی موچە خۆران نادرێت و لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ژیان وەک نەخۆشخانەو ڕێگاوبان و ئاو و کارەبا بێ بەشن .

بۆیە کۆی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق پڕۆسەیەکی شکستخواردووەو جێگەی پرسیارەو بۆتە هۆی گرانکردنی ژیانی هاوڵاتیان بۆیە گرنگە هاوڵاتیان لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق وشیاروو چاوکراوە بن و بەوریاییەوە بەربژێری خۆیان هەڵبژێرن و دەنگی خۆیان بدەنە لایەنی ئۆپۆسزیۆن و ئەو لایەنانەی کەدژی گەندەڵییەکانی دەسەڵاتدارانن ، وە سزای دەسەڵات و لایەنەسیاسیە گەندەڵەکان بدەن و بیانهێننە بەردەم دادگەی گەل.

بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی. نووسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای کۆیباس. I Razhan Ahmed. I have BA in English Language and Literature.I become an active writer and designer for Koibas'a website.

بابەتى تر

👤
Live: 79 Today: 1,531 📊 Click Here