چییاکانی کوردستان ژانیان گرت و بۆقێکیان بوو
دیار ڕزگار
بێنە پێش چاوت ، گەلێک پەنجاو قوسور ساڵ خەباتی کرد ئەوەی بە مێشکتاندا نەهات توشی هات لە ئاوارەی و پەرتەوازەی ، کۆڕە و ئینتیفازە ، کوشتن و دەربەدەری و ئەنفال و پاکتاوی عیرقی(ڕەگەزی)، کیمیا بارانکردن ، ڕوخانی دێهاتەکان بە جۆرێک کە جێگای ژیانی تیا نەمابوو،ئاخر لە پای ئەم هەمووە ژانە کێی لێ پەیدا بوو؟!حوکومەتی هەرێم لێ هاتە بەرهەم،کۆمەڵێ چەتە و دز و مافیا و بکوژ کە هەرگیز باوەڕی بە سەرەتایترین مافی ئینسان بۆ کورد نەبووە و نابێت .
پۆخڵەواتکانی ئەم پێڕە لە حوکمڕان :
١- تەعریب کردنی کوردستان و فێرکردنی عەرەب بە کڕینی موڵک لە باشترین شوێنەکان ، تەخەیول بکە پەنجا ساڵی تر بە چی زیانێک بۆ گەلەکەمان کۆتای دێت ؟!
٢- نەهێشتنی ئینتیمای نیشتیمان و نەتەوەی.
٣-ڕسواکردن و ئیهانەکردنی کورد لە ناوخۆ و لە دەرەوە
٤ – دژایەتی پایە گرنگرکانی شوناسی کوردی(ئاداب ، زمان،فەرهەنگ ،کلتور و جل وبەرگ …هتد)
٥- داڕماندی هونەری کوردی و جۆرەکانی …
٦- شکستهێنان لە بونیادنانی سوپایەکی نیشتیمان بە هێز بۆ پاراستنی وڵات.
٧- ئەوە باسی کەرتی تەندروستی و پەروەردە ناکەم کە لەوە خراپتر نابێت .
٨-دروستکردنی ئۆپۆسیزیۆنی ساختە بۆ شەرعێت دان بە سیستەمە دیکتاتۆرێکەیان
دەیان کارەساتی دیکە لە داهاتودا کە وەک بەرهەمی ئەم کارانەیان سەرهەڵدەدەن ، ئەم فەترەی حوکمڕانیەیان ناودەنێم سەردەم (چەتەی و مافیای ، کوشتن و بڕین)
هیوادار و داواکارم میلەت هۆشیار بێتەوە ، پێویستمان بە دووبارە بونیاد نانەوەی کوردستانێکی عادل و بەهێزە کە هەموو تاکەکانی ئەو کۆمەڵگایە لێی بەهرەمەندبن .















Post Comment