×

چوار ئەندامی هەسەدە لە هێرشێكی داعشدا كوژران

چوار ئەندامی هەسەدە لە هێرشێكی داعشدا كوژران

جار بینراوە: (1.5K)

-

هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”، لە کاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی شانە تیرۆریستییەکانی داعش لە شارۆچکەی ئەبریحە، لە ڕۆژهەڵاتی شاری دێرەزۆری سوریا، چوار لە ئەندامانی کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی “هەسەدە” لە راگەیەندراوێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، “لە پێکدادانەکەدا تیرۆریستێکيش كوژراوە”.

دووپاتیشیان كردەوە، “هێزەکانمان بەردەوامن لە راوەدوونانی هەڵهاتووان و جێگیركردنی ئاسایش و به خوێنی شەهیدانمان، پاشماوەکانی داعش لەناودەبەین و تیرۆر تێكدەشكێنین”.

ئەمە دووەم هێرشى لەم جۆرەيه لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا و پێنجشەممەی ڕابردووش، هێزەکانی قەسەدە کوژرانی پێنج لە ئەندامانی خۆیان لە شەڕێکدا لەگەڵ گرووپێکی داعش لە شارۆچکەی (البحرة الوسطی) راگەیاند.

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 1,259 📊 Click Here