پێویستە پرسیاری جددی لە بەڕێز کاک عەلی حەمەساڵح بکرێت
پێویستە پرسیاری جددی لە بەڕێز کاک عەلی حەمەساڵح بکرێت سەبارەت بەو دیبەیتە ئەلەکترۆنییەی لەگەڵ ماکوان کەریم ئەنجامی دا.
ماکوان کەریم لە ئەروروپا بەماددەی تیر© ۆر، دادگایی کراوەو تاوانەکەی لەسەر ساغبۆتەوەو زیندانیی بووەو ئێستا بۆ پشوویەک لەدەرەوەی زیندانە، ، وە پتەوی لەگەڵ مەلا کر@ێکار و رەوتی تیر@ۆریزمی نێونەتەوەییدا هەیە کە ئەویش لە ئێستادا، بە ماددەی تیر@ۆر لە زیندانی ئیتالیادایە. ئەو کارەی بەڕێز عەلی حەمەساڵح دەچێتە بواری لێدانی توند لە ئاسایشیی نیشتمانیی و ئاسایشیی گشتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتییەوەو، لە پێناوی راکێشان و ختوکەدانی هەستی دەنگدەرانی سەلە@فیزمی وەها@بیزم و حەنبەلیزم و تو@ندڕەوەکانی کوردستان، نابێت قبوڵکراوبێت و پێویستە لێپرسینەوە لە بەڕێز کاک عەلی بکرێت. پێویستە کۆمەڵانی خەڵک و رۆشنبیران و نووسەران دەنگ بەرزکەنەوە و دژ بەو کارەی کە کردی بێنەدەنگ.
بەڕێز کاک عەلی حەمەساڵح لە پێناوی دەنگدا، لەم پەڕی راست بۆ ئەو پەڕی چەپ لەخۆی کۆدەکاتەوە، تاوانبار و بێتاوان لە خۆی نزیک دەکاتەوە، ئەم سیاسەتە لوتکەی پۆپۆلیزمە و سیاسەتێکی تاقیکراوەی سەرنەکەوتووی بەڕێز کاک نەوشیروان موستەفایە و حەق نەبوو کاک عەلیش هەوڵی تاقیکردنەوەی بدات. ئەگەر کاک عەلی بەم نەفەسە کاربکات، وەکو سیاسەتمەدارێک لە ئەمڕۆوە مردووە. تاقیکردنەوەی میتۆدێکی سیاسیی تاقیکراوەی سەرنەکەوتوو، جگە لە عار و شەرمەزاریی زیاتر، هیچی تری بەدوادانایەت و حەق نییە کاک عەلی دەستی بۆبەرێت. حەق وایە راوێژکارەکانی کاک عەلی رێگە بەو کارە مەترسییدارە نەدەن و نەهێڵن هەر لێیشی نزیک بێتەوە. زیادکردنی دەنگێک و دوو دەنگ تەنانەت کورسییەکیش، لەسەر حسابی ئاسایشی گشتی و کۆمەڵایەتیی و نیشتمانیی، تاوانە و دەبێت بەبێ لێپرسینەوە تێنەپەڕێت، پێویستە بەڕێز کاک عەلی حەمەساڵح ڕوونکردنەوەی پێبدرێت، ئەگینا پێویستە لەسەر ئەو کارە رێگریی لەبەشداریکردنی لیستەکەی بکرێت، لە هەلبژاردن.
وەنەبێت یەکێتی نیشتمانی ش لەم بارەیەوە هێندە شەریف بێت، ئەوانیش موجامەلەی سەلە@فی و وەها@بی و توند@ڕەوەکان دەکەن، بۆ ڕاکێشانی دەنگدەرەکانی ئەو ڕەوتە بۆ خۆیان، لە کاتێکدا ئەو ڕەوتە دەبێت لێیان@ بدرێت و لە کونجی@ زیندان بکرێن و دوورخرێنەوە لە کۆمەڵگە. نەک موجامەلەبکرێن.
کەس نازانێت لە کوردستان چی دەگوزەرێت!! نە عیلمانییەکەی عیلمانییە، نە ئیسلامییەکەی بێ زیان و بێ مەترسییە، ئەو کۆمەڵگەیە حوکمڕانییەکی سەلە@فییە وەها@بییە توند@ڕەوەکانی کە تەلەفزیۆن و ئامێرەکانی مۆسیقا ئەشکێنن، قەرزارە. باشوری کوردستان ئاییندەیەکی تاریک چاوەڕێی دەکات،
باشوری کوردستان بە مەترسیی و قەیرانی زۆر گەورەی ئایدۆلۆژییدا تێپەڕدەبێت و ئاییندەیەکی مەترسییدار چاوەڕێی دەکات.















Post Comment