پۆلیسی هەولێر: میران بەکر لە لایەن چەند چەکدارێکی یەکێتییەوە دەستگیرکرابوو

پۆلیسی هەولێر: میران بەکر لە لایەن چەند چەکدارێکی یەکێتییەوە دەستگیرکرابوو

جار بینراوە: (1.7K)

-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لەبارەی دەستگیرکردنی میران بەکر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، “هاوڵاتی میران بەکر عبدالرحمان کە کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگەیە و پێشتر سکرتێری رۆژنامەوانی بەرێز وەزیری پێشمەرگە بووە و ئەندام و کادری یەکێتییە، درەنگانی شەوی هەینی 19ی کانوونی یەکەمی 2025، لە سنووری بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لایەن چەند چەکدارێکی خۆیانەوە دەستگیر کراوە و ئازاردراوە و دوای ماوەیەک ئازاد کراوە”.

ئاماژە بەوەکراوە، “لە هەبوونی سکاڵای یاسایی، پۆلیس و و لایەنە پەیوەنددارەکان رێوشوێنی لێکۆڵینەوە و رێکارەکانی پێویست دەگرنە بەر بۆ دەرخستنی راستی و سەروەرکردنی یاسا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان”.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، “هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک رێگە نادرێت هیچ کەس و لایەنێک هەوڵی تێکدانی ئارامی و ئاسایش بدات و ئازادی کەسی و کەرامەتی هاوڵاتییان بە هیچ بیانوێک پێشێل بکات”

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 2,169 📊 Click Here