×

پڕۆسەی ناونووسینی حاجییان بۆ حەجی ساڵی 2026 کۆتایی ھات

پڕۆسەی ناونووسینی حاجییان بۆ حەجی ساڵی 2026 کۆتایی ھات

جار بینراوە: (1.6K)

-

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، .

ئەمڕۆ شەممە 27ی ئەیلولی 2025، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “شەوی رابردوو 26ی ئەیلولی 2025، پڕۆسەی ناونووسینی حاجییان کۆتایی ھات، کە ماوەی شەش رۆژ درێژکرابووەوە”.

ئاماژە بەوەکراوە، “ئێستا قۆناغی پڕۆسەی وردبینی دەستیپێکردووە، تاوەکو ھاوڵاتییان بەتەواوی مافیان پارێزراو بێت، ھەموو ھەوڵەکان بۆئەوەیە لە کۆتایی مانگی 10ی ئەمساڵ، تیروپشکی حاجییان بۆ حەجی ساڵی داھاتوو بەڕێوەبچێت”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکومەتی کوردستان بەشێوەی بەردەوام سەرپەرشتی لایەنی تەکنیکی پرۆسەکەیان کردووە، لەئێستاشدا سەرقاڵی رێکخستنەوەی فۆڕمی داواکارییەکانین”.

بابەتى تر

👤
Live: 75 Today: 1,272 📊 Click Here