پاڵاوتنی هاندەرانی یانەی زاخۆ لە پێشبڕکێی فیفادا چیمان پێدەڵێت؟
وەکو دەزانین چالاکیەکی جەستەی ودەرونیە دەڵێن ئەقڵی سەلیم لە جەستەیەکی ساخ و تەندروستدایە کە بکات، بەڵام بەهێزی بە سەرجەم سێکتەرەکانی سیاسەتی گشتیەوە کە بوارەکانی ڕێکخستنی تەندروستی، ، کۆمەڵایەتی، دبلۆماسی و ڕەوایەتی سیاسی لە خۆدەگرێت، توانای لە دروست کردنی هەستی هاوبەشی نیشتیمانی و نەتەوایەتی، ئەگەر سەیری جیهان بکەین دەبێت تەواوی دەوڵەتان و نەتەوەکان گرنگیەکی گەورە دەدەن بە کە خۆی لە خۆیدا زۆر مەبەستی جیاوازی هەیە، ئەوەی لەم وەدا دەمەوێت ئاماژەی پێبکەم بەهێزی بە جیهان بینینێکی فراوانتر و جوانتر، تۆ دەناسێنێت کە کێیت و وا دەکات هەست بە شانازی بکەیت لە ناخدا، کە بەتەواوەتی بابەتەکە دارە بە مەسەلەی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانی.
هەر وەک زانای بەناوبانگی ئەڵمانی ڤۆن هێردەر دەڵێت هەموو کۆمەڵگەیەک تایبەتمەندی خۆی هەیە و شانازی کردن بە کلتور و داب و نەریتی ڕەسەن کە جۆرێکە لە ناسنەمەی تۆ لەو ڕێگەیەوە ئەگەر سەیری چالاکیەکی ی بکەین وەکو پردی کۆکەرەوەی جیاوازیەکان و نزیک کردنەوەی خەڵک لە یەکتری وسڕینەوەی ناکۆکی و جیاوازیەکانە، جەخت کردنەوە لەسەر ناسنامەی نیشتیمانی و نەتەوەیی لە ژێر سایەی یەک ئاڵا و یەک سرودی نیشتیمانی بە دەنگێکی بەرز و بە جۆش و خرۆشەوە کە هاندەران پشتگیری و هاندانی تیمەکەیان دەکەن، نوسەری بەناوبانگی ئەمەریکی سامیۆل هەنتینگتۆن لە کتێبی ئێمە کێین باس لەوە دەکات لە چالاکیەکی تۆپی پێی ئەمەریکا و مەکسیک ئێمە تێگەشتین لە هەست و ڕۆحیەتی هاونیشتمانیان و هاندەران کە لە ڕاستیدا قەیرانی ناسنامەمان هەیە و پێویستە هەنگاوی نوێ بنێین، کەواتە دەبێ بزانین بێلایەن نیە و بوون و وجودی وڵاتێکە کە تۆ بە بناسێنێت، بە میکانیزمێکی پۆزەتیڤی بنیاتنانی نەتەوەسازی و نیشتیمان سازی سەیر دەکرێت، ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ مێژوو نمونەیەکی باڵای سیاسی هاوچەرخ.
چیرۆکی ڕێکخستنی پاڵەوانیەتی تۆپی پێی ڕەگبی لە ساڵی ١٩٩٥ لە دەوڵەتی ئەفریقای باشوور ،لە کاتێکدا وڵات دەیناڵاند بە دەست سیاسەتی جیاوازی ڕەگەزی و کۆمەڵگەیەکی دابەشکراو لەسەر بنەمای ڕەگەز و ڕەنگی پێست، ناکۆکی و کێشەی جیاواز لەنێوان هاوڵاتیانی وولاتەکە ،سەرۆک کۆماری وردبینی وڵات نلسۆن ماندێلا لە گرنگی بابەتی تێگەشتبوو بۆ بەرزکردنەوەی هەستی نیشتیمان پەروەری و نەهێشتنی جیاوازیەکان کەوتە هاندان و پشتگیری کردنی تیپی ڕەگبی سپی پێستەکان لە کاتێکدا بووە هۆی ناڕەزایی زۆربەی خەڵکی وڵاتەکەی و حزبەکەی (کۆنگرەی نیشتیمانی ئەفریقی)، بەڵام لە دەرئەنجامدا سەرۆک توانی باوەڕیان پێبهێنێت کە ئەو لە پێناو نیشتیمانێکی بێ جیاوازی و دروست کردنی هەستی هاوبەشی هاوڵاتیبوون ئەو کارەی کردووە ، ئەمەش بووە گەورەترین وانەی مێژووی و سیاسی کە هۆکارێکە بۆ یەکێتی نیشتیمانی و نەتەوەیی و ەکی تەندروست و دۆستانە لە نێوان هەمووان، بۆیە پاڵاوتنی یانەی زاخۆ لە فیفا، ئەوەمان پێدەڵێت کە ئێمەش وەکو نەتەوە و گەلانی جیهان دەمانوێت بوونمان هەبێت، ناسنامەمان هەبێت، دەمانەوێت لە دایکبین وەکو نەتەوە و دەوڵەت، خۆشبەختانە ئەوەی دەبینرێت هاوڵاتیان لەسەرجەم پارچەکانی کوردستان و سەرجەم شارەکان کۆمێنت و پشتگیریەکانیان بۆ یانەی زاخۆ دەردەبڕن بەبێ جیاوازی سیاسی و ئایدۆلۆجی و ناوچەیی، ئەمە مایەی خۆشبەختیە بۆیە پێویستە نەتەوەی کورد بکاتە ئامڕازێکی گرنگ بۆ بنیاتنانی نیشتیمان و شکۆ و شانازی کردن بە کورد و کوردستان.















Post Comment