٩ی شوبات ، رۆژێکی زێڕینی تری سەرۆك مامجەلال ، کە کوردستانیی بونی کەرکوكی سەلماند

٩ی شوبات ، رۆژێکی زێڕینی تری سەرۆك مامجەلال ، کە کوردستانیی بونی کەرکوكی سەلماند

جار بینراوە: (3)

ئەوێ رۆژێ کە سەرۆك مامجەلال بە بەڵگەنامە و نەخشەکانی سەردەمی عوسمانلی هۆڵی کۆبونەوەی ئەنجومەنی حوکمی ئەوێ دەمێی هەژاند، دەیزانی بارودۆخەکە هێشتا وا نەخەمڵیوە کە لەسەر چەپکە گوڵی سەرکەوتن بخەوین و بێ خەم پاڵی لێ بدەینەوە و بڵێین ئیتر خەبات تەواو و هەموشتێك بەدڵی خۆمان دەبێت!.

پێش بینییەکانی سەرۆك مامجەلالی مەزن لە ئاست تەواوی دیمەنە سیاسییەکەی عێراقی دوای صەدام حسێن رێك وا دەرچون کە ئێستا زۆر بە خراپتر دەبینرێت .

رۆژی نۆی شوباتی ٢٠٠٤ ، رۆژی بەجێهێنانی بەڵێنەکەی سەرۆك مامجەلال بو کە دەیفەرمو (یا کەرکوك و خانەقین ، یا تا ماوین دەجەنگین ). ئاخر بەڕێزیان هەمیشە دوپاتیکردبوەوە کە خەبات کۆتایی نایەت و بەردەوام دەبێت بۆ سەلماندنی راستیی مێژویی ،جوگرافیایی و پێکهاتە و باری نەتەوەیی کەرکوك و ناوچە تەعریبکراوەکانی تر .

بۆیە لە پاڵ مورافەعە هەمیشەییەکانی بۆ مەسەلەی گەلەکەی و دیموکراسیی ، رۆژی ٩ی شوباتیش بە رۆژی مورافەعە مەزنەکەی سەرۆك مامجەلال بۆ سەلماندنی بونی کەرکوك ناوبانگی دەرکرد ،بوە رۆژێکی زێڕینی تر و چوە مێژوی خەباتی سیاسیی بەڕێزیان و خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی دیمکراسیی نەتەوەیی گەلەکەمانەوە .

جەنگەکەی سەرۆك مامجەلال لەو هۆڵەدا لەبەردەم گەورە سیاسەتمەدار و گەورە سەرکردە و لێپرسراوانی ئەو کاتەی عێراقی دوای دیکتاتۆریەت ، جەنگی دۆکیۆمێنت ،نەخشە ، گەشتی خۆرهەڵات ناسان لە سەردەمی عوسمانلی و پێش عوسمانلییەکان بو ، جەنگێکی دیپلۆماتیی بو کە تیایدا رێککەوتنەکانی ئینگلیز و حکومەتی پادشایی نوێی عێراق تیایدا باڵا دەست بو .

لە هەمو نەخشەکانی سەردەمی عوسمانلییەکاندا کەرکوک و ناوچەکانی تری بازنەی تەعریب بەشێک بون لە کوردستان ، بەو پێیەی زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن و یە جیاجیاکانیش بە ناوچەکانی تری کوردستانەوە دەیانبەستێتەوە، ددانپیانانی خۆر هەڵات ناسەکانی وەك ژان ئۆتاری فرەنسایی و دەیانی تر بە بونی کەرکوك و دەوروبەری ، شایەتێکی تری مورافەعەمێژوییەکەی مامی گەورەمان بون ،بۆ داکۆکیکردن لە کەرکوك و دەوروبەری .

ئاخر سەرۆك مامجەلال زۆر بە باشی دەیزانی بارودۆخەکە هێشتا ساز و لەبار نییە کە بێ باك بین ، بۆیە دەیفەرمو (وەزعەکە دەڵەمەیی یە).

ئەو رۆژەش بەڕێزیان زۆر راشکاوانە بە زمانە سیاسیی و دیپلۆماتییە ناسراو و بەناوبانگەکەی خۆی توانجی گرتە ئەو سیاسەتمەدارانەی لە هۆڵی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی حوکم ئامادەبون ، کە چۆن لە ٢٥ی دیسامبیر /کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٢٢ دا حکومەتی بریتانیا و عێراقی پادشایی لە بەیانێکی هاوبەشیاندا دانیان بەوەدا ناوە کوردستان حکومەتی سەربەخۆی هەبێت ، سنورەکەی ئەو کاتەی مەملەکەتەکەی مەلیک فەیسەڵ تا جەبەل حەمرین بوە.

ئەو مورافەعەیە کە جەنگێکی قانونیی ، دیپلۆماتیی و سیاسیی بو ، بوە بنەمایەکی گرنگ کە ی بونی کەرکوک لە دەستوردا بچەسپێت .

بە داخەوە دوای نەخۆش کەوتن و ماڵئاوایی سەرۆك مامجەلال بارودۆخەکە نەك هەر لە کەرکوك بەڵکو لەسەرتاسەری عێراقیش ، بەرەو خراپتر چو ، کە لێرەدا باسکردنی جێی نابێتەوە و کاتی زۆرتری دەوێت .

سەرۆك مامجەلال لە دوای مورافەعە گەورەکەوە ، پەی بەوراستییە برد کەپێویستە بەسیاسەتێکی ژیرانە مامەڵە لەگەڵ مەسەلەی ی بونی کەرکوک وبارە دیمۆگرافییەکەیدا بکرێت ،کارێك نەکرێت کە ریسەکەمان لێ بکەنەوە بە خوریی ، بە هەڵچون و دروشمی بریقەدار و موزایەدە لە خۆمانی تێك نەدەین و بیانو نەدەین بە نەیار و تەماعکاران ، بۆیە پرۆسەی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ی دەستوری ناونا (نەشتەرگەری مێشك) بەوەی لەبچوکترین هەڵەدا هیچ دەرەتانێك نییە بۆ چارەسەرکردنی هەڵەکە .

خۆشبەختانە ئێستا وا هەنگاو بە هەنگاو لە کەرکوك، بە هیمەتی دڵسۆزان و سیاسەتی حەکیمانەی ی ن ك و مامەڵەی دروست و شارەزایانەی بەڕێز پارێزگاری کەرکوك رێبوار تەها ، برینەکان سارێژ دەبن و جەنگەکە بە سیاسەتی ژیرانە و هێمنانە بەردەوامە لە پێناوی بەرژەوەندیی هەمو کەرکوکییەکان و دوروبەری ، کە پەل دەهاویژێت بۆ تەواوی ناوچەکانی تری سیاسەتی دڕندانە و بێویژدانانەی تەعریب.

بابەتى تر

👤
Live: 104 Today: 1,840 📊 Click Here