وەزارەتی گواستنەوە: هەندێك كەناڵی بێ‌ مۆڵەت رادەگرين

وەزارەتی گواستنەوە: هەندێك كەناڵی بێ‌ مۆڵەت رادەگرين

جار بینراوە: (1.1K)

-

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، بڕیار لەسەر راگرتنی پەخشی هەندێک کەناڵی بێ مۆڵەت دەدات.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە رێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن بە نووسراوی فەرمی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێتى ئاگادار کردووەتەوه بە راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی ( بین سپۆرت ) کە لە رێگەی پەخشی ئۆنڵاین لە هەندێک کەناڵی ناوخۆییەکان بە نایاسایی بەشێوازی( IPTV ) پەخش دەکرێن.

ئاماژەشیكرد، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ رێگرتن لەو سەرپێچیە نا یاساییە و پارێزگاریکردن لە مافی پەخش و بڵاوکرنەوە، رێگری دەکات و پێویستە لەماوەی یەک مانگدا کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رایانبگرن.

دووپاتیشیكردەوە، هەر کەناڵێک بیەوێت لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی دامەزراوەی ( BEIN SPORTS ) بکات پێویستە لەرێگای بریکاری فەرمی ئەو دەزگایە بێت لە بەر پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و یاسایی بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بابەتى تر

👤
Live: 53 Today: 2,030 📊 Click Here