وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی ئەو گەنجانەی کە لە وڵاتی لیبیا گیریان خواردووە روونکردنەوە دەدات

-
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو گەنجانەی کە لە وڵاتی لیبیا گیریان خواردووە روونکردنەوە دەدات و دڵنیایی دەدات بە کەسوکارەکەیان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران، تایبەت بە هێنانەوەی ئەو گەنجانەی لە وڵاتی لیبیا گیریان خواردووە، خانەوادەی ئەو کەسانە دڵنیادەکەینەوە کە هەر لەسەرەتای بارودۆخەکەوە تیمێکی تایبەت لە وەزارەتە دارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی ەکانی دەرەوە، ڕاسپێردراون بۆ تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی ڕزگارکردنیان لە وڵاتی لیبیا و گەیاندنەوەیان بەسەلامەتی بۆ هەرێمی کوردستان”.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دڵنیایی دەدات لەماوەی هەفتەیەکدا رێکارە پێویستەکان تەواودەبن و ئەو گەنجانە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.















Post Comment