وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

-
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئەیلولی 2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، پاش رێکەوتنی سێقۆڵی نێوان هەردوو وەزارەت و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوتی هەرێم، لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم رێککەوتن”.
ئاماژە بەوەکراوە، “لە ماوەی ئەم 48 کاتژمێرەدا، دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت”.
22ى ئەیلولی 2025، بەغدا و هەولێر و کۆمپانیاکانى نەوت رێککەوتنێکى سێ قۆڵییان واژۆ کرد بۆ هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان کە بەگوێرەى رێککەوتنى نێوانیان 230 هەزار بەرمیل نەوت دەبێت.















Post Comment