وەزارەتی دەرەوەی سوریا: گفتوگۆكانى دەوڵەتی سوریا لەگەڵ هەسەدە هیچ ئەنجامێكی نییە

وەزارەتی دەرەوەی سوریا: گفتوگۆكانى دەوڵەتی سوریا لەگەڵ هەسەدە هیچ ئەنجامێكی نییە

جار بینراوە: (1.4K)

-

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوە و تاراوگەی سوریا ئاشكرای كردووە، گفتوگۆكانى دەوڵەتی سوریا لەگەڵ هەسەدە بۆ یەكڕیزی هیچ ئەنجامێكی نییە.

سەرچاوەكە بە ئاژانسی سانای سوریای راگەیاندووە، “سەرەڕای ئەوەی سەركردایەتی هەسەدە ئاماژە بە بەردەوامی دیالۆگ دەدەن لەگەڵ دەوڵەتی سوریا، بەڵام ئەو گفتوگۆیانە هیچ ئەنجامێكی راستەقینەيان نییە”.

دووپاتیشیكردەوە، “قسەكردن لەسەر لێكتێگەیشتن یەكناگرێتەوە لەگەڵ بەردەوامبوونی پێكهاتە چەكدارەكانی دەرەوەی چوارچێوەی سوپای سوریا”.

بەوتەی سەرچاوەكەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا، “دڵنیایدان لە یەكگرتوویی سوریا یەكناگرێتەوە لەگەڵ ئەو دامەزراوە كارگێڕی و ئەمنی و سەربازییانەی لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا هەیە لە دەرەوەی چوارچێوی دەوڵەت كە بەشێوەیەكی سەربەخۆ بەڕێوەدەبرێن”.

بابەتى تر

👤
Live: 116 Today: 1,994 📊 Click Here