وەزارەتی دارایی هەرێم رێنمایی لێخۆشبوونی بۆ سوودمەندانی پێشینە و قەرزەکان دەرکرد

-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رێنمایی بۆ سوومەندانی پێشینە و قەرزی بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی دەرکرد و تاوەکو کۆتایی ساڵیش بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئەیلولی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە نووسراوێکدا رایگەیاند، “پاڵپشت بە بڕیاریی ئەنجوومەنی وەزیران، بە مەبەستی کارئاسانی بۆ هاوڵاتییانی سوودمەند لە پیشینە و قەرزەکانی بانکەکانی سەر بە وەزارەت بڕیار درا بە لێخۆشبوونی 15% بۆ گشت قەرز و پێشینەکانی خانووبەرە، نیشتەجێبوون، کشتوکاڵیی، پیشەسازیی و گەشتوگوزار”.
وەزارەتەکە لە نووسراوەکەدا داوای لێخۆشبوون لە سوودی دواکەوتن بۆ سوودمەندان لە پێشینەکاندا کردووە و رێنماییەکەش تاوەکوو 31-12-2025 کاری پێدەکرێت.
















Post Comment