وه‌زیری خوێندنی باڵا بڕیاری لێخۆشبوونی سه‌دا 50ی كرێی خوێندنی بۆ به‌شێك له خوێندكاران ده‌ركرد

–
وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا ئه‌و خێزانانه‌ی دوو خوێندكار یان زیاتریان له خوێندنی پارالێڵ یان ئێواران ده‌خوێنن، لێخۆشبوو‌ن بۆ هه‌ریه‌كه‌یان به‌ڕێژه‌ی (50٪) ئه‌نجام بدرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه كه “به فه‌رمانی وه‌زاری ژماره (20905) له ڕێكه‌وتی (2/ 11/ 2025) به ئیمزای (د. ئارام محه‌مه‌د قادر) وه‌زیری خوێندنی باڵا، ئه‌و خێزانانه‌ی دوو قوتابی/ خوێندكار یان زیاتریان له سیسته‌می خوێندنی پارالێڵ یان ئێواران ده‌خوێنن، لێخۆشبون بۆ هه‌ریه‌كه‌یان به‌رێژه‌ی (50٪) له كرێی خوێندنه‌كه‌یان ده‌كرێت، به هه‌مان شێوه‌ی ساڵانی پێشوو”.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه، فه‌رمانه وزارییه‌كه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پاڵپشته به كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی ژماره (1)ی ساڵی 2023ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ته‌وه‌ری (دووه‌م) بڕگه‌ی (دوانزه‌هه‌م).
• ئه‌م بڕیاره بۆ ساڵی خوێندنی (2025- 2026) جێبه‌جێ ده‌كرێت.















Post Comment