وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: هاوكاری دارایی هاوپه‌یمانان دابه‌ش ده‌كرێت

–
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هاوكاری دارایی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی 2ی ساڵی 2026 دابه‌ش ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: “دوای ئه‌وه‌ی هاوكاریی دارایی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی (2) خرایه سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بوودجه و به‌رنامه‌كان (ژمێریاری سه‌ربازی) رێكاره دارایی و ژمێریارییه‌كان ئه‌نجامدراون”.
راشیگه‌یاند ك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری (12)ی ئاداری 2026، ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.















Post Comment