وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ بڕیاری‌ دواخستنی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ له‌ سنووری‌ چه‌مچه‌ماڵ‌ دا

وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ بڕیاری‌ دواخستنی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ له‌ سنووری‌ چه‌مچه‌ماڵ‌ دا

جار بینراوە: (898)


وتهبێژی وهزارهتی پهروهردهی ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه بڕیاردراوه به دواخستنی تاقیكردنهوهكانی وهرزی یهكهمی سنووری چهمچهماڵ.

سامان سیوهیلی وتهبێژی وهزارهتی پهروهردهی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “بهڕهچاوكردنی بهرژهوهندی گشتیی مامۆستایان و قوتابیان و خانهوادهكانیان، وهزارهتمان بهڕێوهبهرایهتی گشتیی پهروهردهی سلێمانی ڕاسپاردووه به دواخستنی تاقیكردنهوهكانی وهرزی یهكهمی ناوهندهكانی خوێندنی سنووری قهزای چهمچهماڵ بۆ مانگی یهكی ساڵی 2026”.

ئهمهش دوای ئهوه دێت كه دوێنێ له شارۆچكهی چهمچهماڵ بههۆی بارانبارینی بهخوڕهوه لافاو دروست بوو و بههۆیهوه دووكهس گیانیان لهدهست دا و 12 كهسیش برینداربوون و زیانێكی زۆریش به خانووی هاوڵاتیان و فهرمانگه حكومیهكان گهیشت.

بابەتى تر

👤
Live: 139 Today: 2,136 📊 Click Here