وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی‌ هه‌رێم: په‌ڵه‌ی داوه‌

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی‌ هه‌رێم: په‌ڵه‌ی داوه‌

جار بینراوە: (852)


وتهبێژی وهزارهتی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه له ههموو ناوچهكانی ههرێمی كوردستان پهڵهی داوه و جووتیاران دهتوانن بهبێ خهم بهرههمهكانیان بچێنن.

 
هیوا عهلی، وتهبێژی وهزارهتی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی ههرێمی كوردستان له لێدوانێكدا وتی: “بههۆی دوایین شهپۆلی بارانبارینهوه له ههموو ناوچهكان پهڵهی داوه و هیچ شوێنێكی ههرێمی كوردستان نهماوه كه پهڵهی نهدابێت”.
 
وتیشی: “ههندێك ناوچهی دهوروبهری ههولێر، دهشتی ههولێر و بهشێك له سلێمانی پهڵهیان نهدابوو، بهڵام له شهپۆلی ئهم دواییه لهو ناوچانهش پهڵهی داوه”.

وتهبێژهكهی وهزارهتی كشتوكاڵ راشیگهیاند كه “مهترسیی دواكهوتنی چاندن له هیچ شوێنێك نهماوه و بهراورد به ساڵی رابردوو، بارودۆخی دانهوێڵه و بهرههمه كشتوكاڵییهكان باشتر دهبێت”.

بابەتى تر

👤
Live: 148 Today: 1,633 📊 Click Here