وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بڵاوده‌كاته‌وه

وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ده‌ڵێت كه بۆ رای گشتی ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه روون ده‌كه‌ینه‌وه:
1- ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت له به‌یانه‌كه‌دا هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی كێشه‌كه باس نه‌كراون و بابه‌ته‌كه‌یان شێواندووه و هه‌وڵی تۆمه‌تباركردنی هه‌رێمی كوردستانیان داوه بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتی.
2- حكومه‌تی ئیستای به‌غدا له مانگی یه‌كه‌وه ئابلوقه‌یه‌كی خنكێنه‌ری به بیانووی جێگیركردنی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا خستووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ڕێگه نادات دۆلار بۆ بازرگانه‌كانی كوردستان به‌رده‌ست بێت و له‌و كاته‌وه، هیچ جوڵه‌یه‌كی بازرگانی نه‌ماوه و ئاماده نیه كاتی پێویست بۆ هه‌رێم ته‌رخان بكات بو جێگیركردنی سیسته‌مه‌كه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م قه‌یرانه‌وه داوامان كردووه.
3-میلیشیاكانی له یاسا ده‌رچوو، هه‌موو كێڵگه و پالاوگهكانی نه‌وت وگاز و وزه‌ی هه‌رێمیان كردووه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه تیروریستیانه‌دا، به‌رهه‌مهێنان وه‌ستاوه و هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌وتی نه‌ماوه له كوردستان تا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت.
4- به‌غدا ئاماده نیه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشه تیروریستیانه ببێته‌وه كه ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و رێگرییان لێ بكات. تا ئێستا هیچ رێكارێكی كاریگه‌ر به‌دی ناكرێت بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م هێرشانه.
5- به‌شێكی زوری ئه‌م هێرشبه‌رانه له به‌غدا مووچه وه‌رده‌گرن و پڕچه‌ك كراون و پاره‌دار ده‌كرێن، له كاتێكدا كه مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان هه‌میشه دوا ده‌كه‌وێت و كه‌متر له گوژمه‌ی پێویست ده‌نێردرێت.
6- هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یی خوی ده‌ربڕیوه كه عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌یرانه ده‌رباز بكات و ئه‌مه چه‌ندین جاره داوا له به‌غدا ده‌كه‌ین گفتگۆیه‌كی بنیادنه‌ر بوچارهسهری كۆی ئه‌م كێشانه ده‌ست پێ بكرێت، به‌ڵام داواكاری ئێمه پشتگوێ خراوه و هه‌وڵ دراوه ئه‌جندای ناده‌ستوری و نایاسایی له سه‌ر هه‌رێم بسه‌پێندرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاندووه كه “جارێكی دیكه‌ش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر، تیمه بسپۆرهكان له سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی جێی ناكۆكین دانیشتن بكه‌ن و بگه‌ینه ئه‌نجامێكی خێرای وا كه هه‌موو عێراق لیێ سوودمه‌ند بێت و كوردستانیش چیتر سته‌می لێ نه‌كرێت”.















Post Comment