وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ناوی زانكۆ تایبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ناوی زانكۆ تایبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌

جار بینراوە: (1.1K)

 
وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی لیستی ناوی زانكۆ تایبهتهكانی ههرێمی كوردستان بڵاودهكاتهوه كه مۆڵهتی فهرمی وهزارهتی خوێندنی باڵایان ههیه و بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2025-2026) خوێندكاران و قوتابیانی ههرێمی كوردستان دهتوانن تیایدا درێژه به خوێندن بدهن.

وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی وهك بهرچاوڕونییهك بۆ دایكان و باوكان و خوێندكاران و قوتابیان و كهسوكارییان رایدهگهیهنێت كه بهپێی یاسای ژماره (2)ی ساڵی (2013)ی یاسای زانكۆ تایبهتهكان له ههرێمی كوردستان، له ئێستادا وهزارهت تهنها مۆڵهتی به (17) زانكۆ و كۆلێژه زانكۆیی تایبهت داوه بۆ ئهوهی بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) قوتابی و خوێندكار وهربگرێت كه لیستی زانكۆكان تیایدا هاوپێچه. جهختیشی لهوه كردووهتهوه كه “لهدهرهوهی ئهم لیسته هیچ زانكۆیهكی دیكه باوهڕپێكرا نییه”.

بهپێی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، زانكۆكان ئهمانهن:
 
زانكۆ تایبهتهكانی پارێزگای ههولێر؛
 
– زانكۆی جیهان
– زانكۆی لوبنانی-فهرهنسی
– زانكۆی نێودهوڵهتیی تیشك
– زانكۆی نۆڵیج
– زانكۆی بهیان
-زانكۆی ههولێری نێودهوڵهتی
– زانكۆی كاسۆلیك
– كۆلێژی قهڵای زانكۆیی بۆ دیراساتی ئایینی
 
زانكۆ تایبهتهكانی پارێزگای سلێمانی؛
 
– زانكۆی ئهمریكی له عێراق – سلێمانی
– زانكۆی گهشهپێدانی مرۆیی
– زانكۆی كۆمار بۆ زانست و تهكنهلۆژیا
– زانكۆی جیهان – سلێمانی
– زانكۆی نێودهوڵهتیی تیشك – لقی سلێمانی
– زانكۆی قهیوانی نێودهوڵهتی
– كۆلێژی كۆیهی زانكۆیی بۆ دیراساتی ئایینی
 
زانكۆ تایبهتهكانی پارێزگای دهۆك؛
 
– زانكۆی نهورۆز
– زانكۆی جیهان – دهۆك

بابەتى تر

👤
Live: 65 Today: 208 📊 Click Here