وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كان: زۆربه‌ی كێشه ته‌كنیكییه‌كانی داناگاز چاره‌سه‌ر كراون

–
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایانگه‌یاند كه زۆربه‌ی كێشه ته‌كنیكییه‌كانی داناگاز چاره‌سه‌ر كراون و هه‌ر كاتێك ده‌ست به گواستنه‌وه‌ی گازی سرووشتی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با كرا، هاوڵاتیانی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه “ئه‌مڕۆ تیمێكی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی كاره‌با به سه‌رپه‌رشتیی بریكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی كاره‌با و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی دیوانی وه‌زاره‌ت و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم و راوێژكاری ئابووری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆمپانیای داناگاز سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ته‌كنیكییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان بوون، كه زۆربه‌یان كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن چووه، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ده‌ست به پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازی سرووشتی بكرێته‌وه بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با”.
ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته ده‌ڵێن: “هه‌ر به ده‌ستپێكردنی به‌رهه‌مهێنانی گاز راسته‌وخۆ بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با ده‌گوازرێته‌وه و هاووڵاتیانی كوردستان له هه‌ر پێشوهچوونێكی پرۆسه‌كه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه”.
شه‌وی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه، هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر و به‌هۆیه‌وه ئاگر له كۆگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كێڵگه‌كه كه‌وته‌وه. به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه ناردنی غاز بۆ ئه‌و وێستگانه راگیرا كه به غاز كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی 80%ی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان.















Post Comment