وردەکاریی مردنی منداڵێک کە لەژێر ئەشکەنجەی دایک و باوکی گیانی لەدەستدا

وردەکاریی مردنی منداڵێک کە لەژێر ئەشکەنجەی دایک و باوکی گیانی لەدەستدا

جار بینراوە: (0)

-

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و
خێزان لە سلێمانی وردەکاریی کوشتنی کچێکی تەمەن پێنج ساڵ لەلایەن دایک و باوکییەوە
بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی
نیسانی
2026، بەڕێوەبەرایەتی
بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
و تێیدا هاتووە، کاتژمێر
10ی شەوی رابردوو
ئاگادارکراونەتەوە لە رووداوێکی کوشتنی کچێکی تەمەن پێنج ساڵان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ
کە دایک و باوکی منداڵەکە تۆمەتبارن و بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراون
.

ئاماژە بەوەش کراوە، دوای گەیشتنی تیمەکانیان بۆ شوێنی
رووداوەکە و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، دەرکەوتووە کە جەستەی منداڵەکە شوێنەواری
توندوتیژی پێوە بووە، بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتریش تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی
کراوە
.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتە روو، “لە ئێستادا بە
بڕیاری دادوەر، هەردوو تۆمەتبار کە دایک و باوکی منداڵەکەن، بەپێی ماددەی
410 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە
لە دۆسیەکە بەردەوامە”.

بابەتى تر

👤
Live: 75 Today: 1,639 📊 Click Here