وتەبێژی یەکێتی: ئەژی ئەمین دوور و نزیک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و دەبێت لە دادگا باجی تاوانە قێزەونەکانی بدات

_
وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت، ئەژی ئەمین دوور و نزیک بە ئێمەوە نییە و دەبێت دادگایی بکرێت و باجی تاوانە قێزەونەکانی بدات.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکدا کە دەڵێن هەتا ئێستا ئەژی ئەمین یەکێتییە، رایگەیاند: “ئەژی ئەمین دوور و نزیک لە هیچ ئۆرگانێکی یەکێتی کادر نییە و بە ئێمەوە نییە. تۆمەتبار و تاوانبارە و داوا دەکەین بە زوترین کات رادەستیی یاسا بکرێت و سزای تاوانە قێزەونەکانی خۆی وەربگرێت.”
سەبارەت بە پرسی مووچەش، کاروان گەزنەیی وتی: “یەکێتی سوورە لەسەر ئەوەی پرسی مووچە چارەسەر بکرێت، لە ماوەکانی رابردوودا بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و چەند کۆبوونەوەی گرنگی ئەنجامدا بۆ ئەوەی لێکتێگەیشتن لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دروست ببێت.”















Post Comment