ته‌مموز 21, 2025

وتەبێژی کەجەکە: هەفتەی داهاتوو پەکەکە لە سلێمانی چەک دادەنێت

جار بینراوە: (5.7K)

وتەبێژی کەجەکە بە ئاژانسێکی ئەمریکی وت، لە نێوان ١٠ بۆ ١٢ی مانگی تەمووزی ئەمساڵدا، یەکەم گرووپی پەکەکە لە سلێمانی چەكەكانیان دادەنێن.



زاگرۆس هیوا، وتەبێژی كۆما جڤاكێن كوردستان-كەجەكە، بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتید پرێسی وت، لەنێوان ١٠ تا ١٢ی تەمموز، یەكەم گروپی پەکەکە لە رێوڕەسمێكدا لە سلێمانی چەكەكانیان دادەنێن، ئەوەش وەك هەنگاوێكی سەرەتاییە بەرەو دانانی چەك.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رێوڕەسمەكە لەژێر چاودێری دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەكاندا بەڕێوەدەچێت و ژمارەی ئەو گەریلایانەی كە لە رێوڕەسمەكەیاندا چەكەكانیان دادەنێن و لەناوی دەبەن، تاوەكو ئێستا دیاری نەكراوە، بەڵام پێدەچێت ژمارەیان لەنێوان ٢٠ تا ٣٠ گەریلا بێت.

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، پێشبینی دەكەن پڕۆسەی چەكدادانی پەكەكە هەفتەی داهاتوو لە هەرێم بەڕێوەبچێت و بەوەش پڕۆسەی ئاشتی دەچێتە قۆناغێكی نوێوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © All rights reserved For Koibas