وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەم شەڕە نایاساییە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لەناوبردووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەم شەڕە نایاساییە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لەناوبردووە

جار بینراوە: (83)

-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات لە لێکەوتەکانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، “ئێران لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا مافی رەوای خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات بەرامبەر ئەو شەڕە ناپەسەند و نایاساییەی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی وڵاتەکەمان دەستیان پێکردووە”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، “ئەم شەڕە نایاساییە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لەناوبردووە، بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتیی تێکشکاندووە و هێرشێکی وێرانکەرە بۆ سەر مرۆڤایەتی”.

بەقایی لە پەیامەکەیدا داوای هەڵوێست لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات و دەڵێت، “بێدەنگی و بێباکی لە ئاست ئەم پێشێلکارییە زەقانەدا متمانەی سیستمی یاسایی لەناودەبات و دەستدرێژکارانیش بۆ هێرشی زیاتر بوێرتر دەکات”.

بابەتى تر

👤
Live: 32 Today: 70 📊 Click Here