وادەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران دیاریکرا

-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئەیلولی 2025، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و دەست بە رێکارە کارگێڕییەکان کراوە بۆ ئەوەی دابەشبکرێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، “کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە رێگەی سایلۆکانەوە جوتیاران ئاگادار دەکرێنەوە و شایستە داراییەکانیان پێدەدرێت”.
نەوزاد شێخ کامیل وتی، “بۆ ئەم قۆناغە پشکی هەرێمی کوردستان 57 ملیار دینارە و 20 ملیار بۆ هەولێر، 25 ملیار بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و 12 ملیار دیناریش بۆ جوتیارانی دهۆک تەرخانکراوە”.















Post Comment