وابەستەیی ناتەندروست: روخساری شاراوەی پەیوەندییە ناهاوسەنگەکانە
وابەستەبوون، لە جەوهەرەکەیدا، واتە بەستنەوەی شتێک بە شتێکی دیکەوە بۆ ئەوەی هەستێکی ئاسایش یان بەختەوەری بەدەست بهێنیت، وەک کاتێک کەسێک دەڵێت: “ژیانم پەیوەستە بە بوونی کەسێکی دیاریکراوەوە، و نەبوونی ئەوان بۆ من کارەساتێک دەبێت”. بەڵام لە واقیعدا ئەم جۆرە وابەستەبوونە خۆشەویستی نییە؛ بەڵکو حاڵەتێکی دەروونی ناهاوسەنگە کە دەبێتە هۆی ئەوەی تاکێک بوون و ئاسوودەیی دەروونی خۆی بە کەسانی دیکەوە ببەستێتەوە، لەبری ئەوەی لەناو خۆیدا بیدۆزێتەوە.
هەرکاتێک یەکان لەرەوتی سروشتی خۆیان لابدەن، لە یەکی تەندروستەوە بۆ یەکی ناتەندروست، جۆرێک لە تێکچوونی دەروونی و سۆزداری لێدەکەوێتەوە. لێرەدا باس لە وابەستەیی ناتەندروست دەکەین، جۆرێکە لە وابەستەیی زیادەڕۆیی کە وا دەکات تاک لە دڵەڕاوکێی بەردەوامدا بژی، لە ترسی لەدەستدان، رەتکردنەوە، یان وازهێنان.
هۆکارەکانی وابەستەیی ناتەندروست لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، ئەمەش بەندە بە جیاوازی تاکایەتی، جیاوازی تەمەن، گەشەی کۆمەڵاەتی (socialization)، ئەزموونەکانی ژیان و سروشتی پەروەردەکردنیان. زۆرجار رەگ و ڕیشەی لە منداڵییەوە دەست پێدەکات و سەرچاوە دەگرێت، لە ئەنجامی بێبەشبوونی سۆزداری، لەدەستدانی کەسێکی ئازیز، یان کەمی رێزگرتنی خود. پاشان تاک گەورە دەبێت و بەدوای ئەوەیدا دەگەڕێت کە لە یەکانی داهاتوودا کەمی هەیە.
ئەو کەسانەی بەدەست ئەم جۆرە وابەستەییەوە دەناڵێنن زۆرجار لە نێوان ترسی تەنیایی و دڵەڕاوکێی لەدەستدان دەژین، نەک لەبەر خۆشەویستی راستەقینە، بەڵکو لە پێویستی بە ئاسایشەوە بە کەسانی دیکەوە دەلکێن.
لە ئەزموونی کلینیکی خۆمدا، یەکی بەهێزم لە نێوان وابەستەیی ناتەندروست و هەندێک تێکچوونی دەروونی و جەستەیی، کە بە تێکچوونی دەروون_جەستەیی ناسراوە Psychosomatic Disorders، بەدیکردووە.
لە هەندێک حاڵەتدا کە بینیومە، هۆکاری بنەڕەتی نەخۆشی گرژبوونی کۆڵۆن و ھەڵچونی کوڵۆن Irritable bowel syndrome، نەخۆشی گەڕانەوەی گەدە و سورێنچک، تێکچوونی وەسوەسەیی-ناچاری، یان کێشەی هەرسکردن لای کەسەکە، وابەستەیی ناتەندروست بوو.
لە نێو ئەم حاڵەتانەدا ژنێکی تەمەن سی ساڵان هەبوو بەم شێوەیە و باسی بارودۆخەکەی دەکرد “ئەگەر لێم دورکەوێتەوە، هەست بە خنکاندن دەکەم و ناتوانم چێژ لە خۆشی وەربگرم یان چێژ لە ژیان وەربگرم”. دوای کۆبوونەوەی چارەسەری و ڕاوێژکاری بەردەوام، دەستی کرد بە تێگەیشتن لەوەی کە بوونی ئەو لە ژیانیدا کاتییە، و کەسی بەرانبەر بە رووکەش سەیری یەکەی نێوانیان دەکات، لەکاتێکدا ئەو خۆشبەختی خۆی بە بوونی ئەوەوە بەستبووەوە. بۆیە تا ئەمڕۆشی لەگەڵدابێت کاردەکەین بۆ کەمکردنەوەی چڕی وابەستەبوون و کاریگەرییە ناتەندروستەکانی.
گەشتی رزگاربوون لە وابەستەبوون ئاسان نییە، بەڵام مەحاڵیش نیە. کاتێک دەست پێدەکات کە تاک بڕیار دەدات ئەو گێڕانەوەیە بگۆڕێت کە زاڵە بەسەر بیرکردنەوەکانیدا و بەدوای چارەسەری بەدیلدا بگەڕێت کە ئارەزووی ڕاستەقینە بۆ گۆڕانکاری پاڵدەنێت نەک هەڵهاتنی کاتی. هاوشێوەی نەخۆشییەکی جەستەییە؛ هەروەک چۆن هەوکردنی گورچیلە بە دەرمانی ئازارشکێن چارەسەر ناکرێت، ئازاری دەروونیش بە پشتگوێخستنی یان ئارامکردنەوەی بە وەهمەکانی یان یادەوەری چارەسەر ناکرێت.
هەڵە باوەکان لەم قۆناغەدا بریتین لە گوێگرتن لە گۆرانییە خەمناکەکان، هێشتنەوەی ئەو شتانەی کە ئەو کەسەت بیردەخەنەوە کە وابەستەییت، یان هەوڵدان بۆ دووبارە کردن پێیانەوە، ناردنی پەیام و نامەی ناراستەوخۆ لەرێگەی سۆشیال میدیا، چونکە ئەمە برینەکە دەکاتەوە لەبری ئەوەی چاکی بکاتەوە.
هەمیشە باشترە راوێژ بە کەسێکی پسپۆڕی بواری دەروونی بکەیت بۆ ئەوەی دوچاری نیشانەکانی کشانەوە یان دووبارەبوونەوەی سۆزداری نەبێت. چارەسەری دەروونی یارمەتیدەرە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی و ئاڕاستەکردنەوەی وزە بەرەو خودی خۆت.
گرنگە لەوە تێبگەین کە وابەستەیی تەندروست یەکە بەهێز دەکات، لەکاتێکدا وابەستەیی ناتەندروست یەکە لەناو دەبات. وابەستەیی تەندروست لەسەر بنەمای هاوسەنگی بەخشین و وەرگرتن و رێزگرتن لە سنوورە کەسییەکان و هەستکردنە بە بەهادان و قبوڵکردن وەک ئەوەی ھەین. لە بەرامبەردا وابەستەیی ناتەندروست وا دەکات یەکە لەسەر بنەمای ترس بێت نەک سۆز.
لە کۆتاییدا دوودڵ مەبە لە داوای چارەسەرکردن و پشتگیری دەروونی. پشتگیری دەروونی پیشەیی دەتوانێت ژیانت بۆ باشتر بگۆڕێت و کوالیتی ژیانت باشتر بکات. وەک هەمیشە دەڵێم:
“دانپێدانان بە ململانێ دەروونییەکانمان لاوازی نییە، هەنگاوی یەکەمە لەسەر ڕێگای بەهێزبوون و چاکبوونەوە.”
دکتۆرا لە دەرونزانی *
بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی لە زانکۆی EPU















Post Comment